riklam
}

فه‌یسبوك یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌عیراق له‌ده‌ستدا

جیهان 09:25 PM - 2022-02-20

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌وه‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك یه‌ك ملیۆن به‌كارهینه‌ری له‌عیراق له‌ده‌ستداوه‌.

پێشتر له‌عیراق 41 میلۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی زۆری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌وه‌ له‌عیراق ئه‌و كۆمپانیایه‌ یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه‌و دانیشتوانی عیراق تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ بكارده‌هێنن.

له‌ئێستادا كۆمپانیاكانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن كه‌ باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا بگه‌ڕێن كه‌ باشترین خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ به‌شێك له‌تۆڕه‌كان رۆژ دوای رۆژ به‌كارهێنه‌ریان كه‌مبێته‌وه‌.

له‌عیراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دانیشتوانه‌كه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانن، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆمپانیای فه‌یسبوك یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket