riklam

بەریتانیا شۆفێرێک دەستگیردەکات کە 70 ساڵە بێ مۆڵەتە

جیهان 02:54 PM - 2022-01-28

پۆلیسی بەریتانیا پیاوێک لە کاتی شوفێریدا دەستگیردەکات کە بۆ ماوەی 70 ساڵ بەبێ مۆڵەت و لە تەمەنی 12 ساڵیەوە شۆفێریکردوە.

لە دەرەوەی تۆڕی خانەنشینی، پیاوێکی 84 ساڵ، دان بەوەدا دەنێت کە بەبێ مۆڵەت بۆ ماوەی 72 ساڵ ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوەوە ئەو هەرگیز لەلایەن پۆلیسەوە ڕانەگیراوە و ھیچ سەرپێچیەکی نەکردوە.

شۆفێرەکە لە دایکبووی ساڵی 1938 هەر لە تەمەنێکی 12 ساڵییەوە شۆفێریکردوە بەڵام هەرگیز مۆڵەتی شۆفێری نەبووە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ماوەی 70 ساڵ شۆفێریکردوەو دانی ناوە بە لێخوڕینی بێ مۆڵەت بۆ زیاتر لە حەوت دەیە.

پۆلیسی بەریتانیا سەرسام بوو کاتێک ئەم هەفتەیە شۆفێرێکی  84 ساڵی لە ناتینگهام ڕاگرت - تەنها بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەمە ئەو کەسەیە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و سەرەڕای ئەوەی هیچ مۆڵەت و دڵنیاییەکیشی نەبوو.

پۆلیسی  نوتینگھام ئەوەشی ڕاگەیاند : خۆشبەختانە، پیاوە بەساڵاچووەکە - کە لە پشت ئۆتۆمبێلکی  بچووکی شینەوە بوو - هەرگیز تووشی  ھیچ ڕووداوێک نەبووە.

 

PUKmedia ئەرکان شاوازی 
سەرچاوە ....... The sun

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket