ڕۆمانێكی دیكەی بەختیار عەلی دەكرێت بە فارسی
کتێب 12:16 PM - 2021-11-30
ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەكانی بەختیار عەلی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سالس لە تاران چاپ و بڵاوكرایەوە و بەمشێوەیە تا ئێستا شەش ڕۆمانی ئەو نووسەر كراوەتە فارسی و ڕۆمانی حەوتەمیش بڕیارە بە زمانی فارسی بڵاو بكرێتەوە.
لەوبارەیەوە نووسەر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmedia ی ڕایگەیاند: ساڵی 2004 پێش ئەوەی ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەكانی بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆماننووسی كورد بە زمانی كوردی بڵاو بكرێتەوە، وەك یەكەم كەس خوێندمەوە و بڕیارمدا بیكەم بە فارسی، بۆیە دەستمپێكرد و نووسەر خۆیشی دەقە كورد و فارسییەكەی بەروارد كرد و ڕەزامەندی نیشاندا بۆ بڵاوكردنەوە و پاش 16 ساڵ لەئێران مۆڵەتی پێدرا چاپ بكرێت، پێشتر لە ئێران ڕێگەی پێنەدەدرا چاپ و بڵاوبێتەوە و ئەمساڵ بۆ یەكەمجار چاپ و بڵاوكرایەوە.
مەریوان هەڵەبجەیی وتیشی: ئەو ڕۆمانە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سالس لە تاران لە تیراژی 770 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە و لەسێهەمین خوڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كەوتەبەر دیدی خوێنەران.
مەریوان هەڵەبجەیی ئاماژەی بەوەشكرد كە تا ئێستا شەش ڕۆمانی بەختیار عەلی كردووە بە فارسی و حەوتەمین ڕۆمانی ئەو نووسەرەش بەم منزیكانە بە زمانی فارسی بڵاو دەكرێتەوە و چەند قەسیدە شیعری بەختیار عەلی لەلایەن ئەو وەرگێڕەوە كراونەتە فارسی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

