گهردهلولهكان وداڕمان و ڕۆچونهكانی زه‌وی...
تەکنەلۆجیا 08:21 PM - 2021-09-25
گهردهلولهكان وداڕمان و ڕۆچونهكانی زه‌وی
له‌ناوبه‌ره بێ ئامانهكهی شارستانێتی مرۆڤایه‌تی !
• پێناسه:
گه‌رده‌لوول: ڕووده‌دات له ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزم له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی لوولپێچی كه به‌پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێره‌وه ده‌سوڕێته‌وه له نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی و له‌گه‌ڵ میلی كاتژمێریشدا له نیوه‌ی باشووری گۆی زه‌وی.
• پێكهاته‌ی گه‌رده‌لوول:
گه‌رده‌لوول پێكدێت له 2 ناوچه:
1. چه‌ق یان چاوگ : كه سه‌رچاوه‌ی گه‌رده‌لوله و ئارامه.
2. دیواری گه‌رده‌لوول: كه بریتیه له هه‌ورێكی چڕ و ڕه‌شه‌با و به ده‌وری چاوگ یان چه‌قدا ده‌سوڕێته‌وه و جوڵه‌ی ڕهشهباكهی ستونی و تونده.
• پێوانه‌ی توندی گه‌رده‌لوول:
توندی گه‌رده‌لوول به پله‌ی (( فۆجیتا))ده‌پێورێت له‌سه‌ر بنه‌مای خێرایی و كاولكاری و زیانه‌كانی:
1. گه‌رده‌لوولی سووك پله‌كه‌ی له نێوان 64-83 پله‌ی یه‌كه‌م
2. گه‌رده‌لوولی مام ناوه‌نج پله‌كه‌ی له نێوان 84-95 پله‌ی دووه‌م
3. گه‌رده‌لوولی به‌هێز پله‌كه‌ی له نێوان 96-110 پله‌ی سێهه‌م
4. گه‌رده‌لوولی زۆر به‌هێز پله‌كه‌ی له نێوان 111-135 پله‌ی چوارهه‌م
5. گه‌رده‌لوولی وێرانكه‌ر پله‌كه‌ی له نێوان زیاد له 135پله‌ی پێنجه‌م
• جۆره‌كانی گه‌رده‌لوول
1. گه‌رده‌لوولی كه‌مه‌ره‌یی
2. گه‌رده‌لولی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مه‌ره‌یی
3. گه‌رده‌لوولی ناوه‌نجی له‌شێوه‌ی كه‌مه‌ره‌یی
• زیانی گه‌رده‌لووله‌كان:
1. زیان له كشتوكاڵ و جوڵه‌ی خانوه جوڵاوه‌كان و تێكدانی كه‌لوپه‌لی سه‌ربانه‌كان ده‌دات كاتێك خێرایی با 118-133كم/كاتژمێر بێت.
2. ده‌رهێنانی دره‌خته سووك و بچوكه‌كان و درزبردنی دره‌خته گه‌وره‌كان و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و هه‌ڵگرتنی چادر و شكاندنی په‌نجه‌ره‌ی ماڵان كاتێك خێرایی با 118-180كم/كاتژمێر بێت.
3. شكاندنی دره‌خته گه‌وره‌كان و هه‌ڵكێشان و هه‌ڵكه‌ندنی سه‌ربانه‌كان كاتێك خێرایی با 181-210كم/كاتژمێر بێت.
4. وێرانكردنی سه‌ربانی ماڵان و هه‌ڵكه‌ندنی دره‌خت و پچڕاندنی هێڵه‌كانی كاره‌با و داخستنی ڕێگاوبانه‌كان كاتێك خێرایی با 210-250كم/كاتژمێر بێت.
5. ئه‌م جۆره‌یان كه خێرایی با 251-330كم/كاتژمێره زۆر توند و كاولكاره.
6. ئه‌م جۆره‌یان خێرایی با زیاد له 420 كم/كاتژمێره و هێشتا ڕووینه‌داوه له‌سه‌ر زه‌وی.
• گه‌رده‌لووله به‌ناوبانگه‌كان:
1. گه‌رده‌لوولی نانسی ساڵی 1961 له ڕۆژئاوای زه‌ریای هێمن.
2. گه‌رده‌لوولی به‌نگلادیش و هندستان ساڵی 1970 ژماره‌ی قوربانی 300هه‌زار كه‌س.
3. گه‌رده‌لوولی تریسی ساڵی 1974 له كه‌ناری ئوستوڕالیا.
4. گه‌رده‌لوولی فۆرست ساڵی 1983 له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای هێمن.
5. گه‌رده‌لوولی گێلبهرت ساڵی 1988 له مه‌كسیك.
6. گه‌رده‌لوولی ئاندرۆ ساڵی 1992 له ئه‌مریكا زیانه‌كانی 250 بلیۆن دۆلار.
7. گه‌رده‌لوولی جۆن ساڵی 1994 له ئوستوڕالیا ژماره‌ی قوربانی 8 هه‌زار كه‌س.
8. گه‌رده‌لوولی میتش ساڵی 1998 له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست وێرانكه‌ر بوه.
9. گه‌رده‌لوولی كاترینا و ساندی و ئێرین ساڵی 2011 زیانه‌كانی زۆر گه‌وره‌بوون.
• داڕمانی به‌فر و خاك
1. داڕمانی به‌فر: بریتیه له جوڵه‌ی له‌ناكاوی بڕێك به‌فر له‌سه‌ر لاپاڵه لاره‌كانی شاخه‌كان و ڕه‌نگه ببێته هۆكاری زیانی گه‌وره ئه‌گه‌ر له لوتكه‌یه‌كی به‌رزه‌وه بكه‌وێته خواره‌وه.
مه‌ترسیدارترین پله‌ی لاری شاخ كه داڕمانی به‌فری تیادا ڕووده‌دات بریتیه له 28 پله.جاههركاتێك توانرا به‌فر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵبگیرێت و بشگیرێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌سه‌ریدا بخلیسكێتیش ئه‌وا پێشبینی داڕمانێكی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت.
2. داڕمانی خاك : بریتیه له جوڵه‌ی خاك،وه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رد و داڕمانی لاپاڵهكان و ڕۆیشتنی خاك و ڕۆیشتنی پاشماوه‌ی لیته‌یی.
داڕمانی خاك له ژینگه‌ی جیاوازدا ڕووده‌دات كه پله و گۆشه‌ی لارییان تیژه یان مام ناوهنجه،كه له‌ناو دۆڵی نێوان شاخه‌كان،یان ته‌نیشت كه‌ناره‌كان ڕووده‌دات، ته‌نانه‌ت له ژێر ئاویشدا ڕووده‌دات((لێره‌دا پێیده‌وترێت داڕمانی زه‌وی ده‌ریایی)).
• هۆكاره‌كانی داڕمانی خاك:
هێزی كێشكردنی زه‌وی هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ داڕمانه زه‌مینیه‌كان،به‌ڵام هۆكاری تریش هه‌ن وه‌ك هۆكاره سروشتیه‌كان:
1. باران بارینی به‌خوڕ و تێربوونی زه‌وی لاپاڵهكان به ئاو یان تواندنه‌وه‌ی به‌فر.
2. بوومه‌له‌رزه و له‌رینه‌وه‌كانی.
3. یان بڕینی لاری بۆ دروستكردنی ڕێگاكان.
4. به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی،یان به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری بۆشایی( به‌هۆی پڕبونه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان به باران)).
5. زیادبوونی فشاری هایدرۆستاتیكی له درزهكاندا.
6. داخورانی ڕووی لاپاڵهكان به‌هۆی ئاوی ڕووبار یان شه‌پۆله زهریاییهكانهوه.
7. كرداری دووباره‌بونه‌وه‌ی به‌ستن و خاوبونه‌وه یان چوونه ناوه‌وه‌ی خوێ بۆ ناو ئاوی ژێر زه‌وی یان توانه‌وه‌ی كانزاكان.
8. ته‌قینه‌وه گڕكانیه‌كان.
• هۆكاره ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ:
1. نه‌مان و بڕین و ئاگر تێبه‌ردانی دارستانه‌كان و كشتوكاڵ و بیناكان.
2. له‌رینه‌وه به‌هۆی ئامێره‌كان و جوڵه‌ی هاتوچۆوه.
3. ته‌قینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای كانزاكاندا.
4. كاری هه‌ڵكه‌ندن.
5. لابردنی داپۆشه‌ری ڕوه‌كی قوڵ له خاكدا.
6. چالاكیه كشتوكاڵیه‌كان( بڕینی دره‌خته‌كان).
• جۆره‌كانی داڕمانی زه‌وی:
1. ڕۆیشتن یان لافاوی پاشماوه‌ی لیته‌یی : كه له ئه‌نجامی تێربوونی گڵه‌وه دروست ده‌بێت به ئاو شێوه لافاوێكی قوڕی دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ڕاماڵینی هه‌رشتێك كه بێته سه‌ر ڕێگای وه‌كو لافاوێكی ئاسایی ده‌بینرێت به‌ڵام جیاوازه.
2. ڕۆیشتنی جوڵه‌ی زه‌وی : له خاكێكدا ڕووده‌دات كه ده‌نكۆڵه‌ی وورده و لهلاپاڵهكاندایه و خێراییه‌كه‌ی جیاوازه و كه‌مترینی 1ملم/ساڵ تا زۆرترینی 20كم/كاتژمێره. ئه‌م داڕمانه له‌كاتی باران باریندا ڕووده‌دات كاتێك خاك تێر ئاو ده‌بێت.
3. هه‌ڵخلیسكانی پاشماوه‌یی: بریتیه له جوڵه‌یه‌كی بێسهرووبهرهیی به‌رد و خۆڵ و پاشماوه‌كان كه تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئاودا یان به‌فر یان هه‌ردووكیان، جا زیاتر ئه‌و لاپاڵانه تێر ئاو ده‌بن كه ڕووهكی چڕیان تیادایه، و به‌وهۆیه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له‌داری شكاو و ڕوه‌ك و پاشماوه‌كان.داڕمانه پاشماوهییهكان جیاوازن له هه‌ڵخلیسكانه پاشماوهییهكان چونكه جوڵه‌كه‌ی خێراتره.
• به‌م شێوه‌یه ئه‌م دیارده سروشتیانه له جیهاندا و له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا به به‌رده‌وامی ڕووده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆكاری كاولكاری و له‌ناوبردنی مرۆڤ و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵان و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان و هۆكاره‌كانی خزمه‌تگوزرای و ئاواره و بێسهرووشوێنبونی كه‌سه‌كان و زیانگه‌یاندنیش به ژینگه‌ی سروشتی گۆی زه‌وی و گۆڕینی دیمۆگرافی خاك .بۆیه گرنگه كه پێش ئه‌نجامدان یان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان پلانی پێشوه‌خته هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاری و ڕێگری یان خۆپارێزی له‌و دیاردانه به‌تایبه‌تی له‌و وڵات و ناوچانه‌ی كه نزیك ده‌ریا و زهریاكانن یان ڕێژه‌ی باران بارین تیایاندا زۆره وه‌ك ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی زه‌وی.
خۆشبه‌ختانه له كوردستاندا گه‌رده‌لوولی كه‌م هه‌یه به‌ڵام ڕه‌شه‌بای به‌هێز هه‌یه ئه‌ویش نه‌گه‌یشتۆته ئاستی كاولكاری گه‌وره ،به‌هه‌مان شێوه‌ش داڕمانی به‌فر و خاكیش بونیان هه‌یه به‌ڵام هێشتاش جێگه‌ی مه‌ترسی زۆر گه‌وره نین.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
02:15 PM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 قوباد تاڵه‌بانی: رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینه‌وه كه ده‌بنه كۆسپ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
12:18 PM - 2024-09-08
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'هه‌ژماری من' كێشه گه‌وره‌كه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08 -
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07