}

كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن 13ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌

تەکنەلۆجیا 02:54 PM - 2021-09-16

دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن 13ی به‌چه‌ندین تایمه‌تمه‌ندی نوێوه‌ ئاشكراكرد.

به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، بیرگه‌ی یه‌ك تێرابایتی بۆ زیادكراوه‌، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ی كه‌ توانای كاركردنی سه‌عات و نیوێك زیاتری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كوالێتیی شاشه‌ و كامێراكه‌شی به‌راورد به‌ ئایفۆن 12 به‌رزكردۆته‌وه‌، هاوكات ئایفۆن 13 ئه‌ستوورتره‌و له‌ رووی كێشه‌وه‌ قورستره‌.

ئایفۆن 13ی نوێ‌ پڕۆسێسه‌ری ئه‌ی 15ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌ره‌ی گۆشه‌ فراوان و هه‌روه‌ها به‌رگری به‌رانبه‌ر ئاو هه‌یه‌.

ئایفۆن 13 كه‌ به‌ پێنج ره‌نگ و چوار جۆری جیاواز به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌وته‌ی لێپرسراوانی ئه‌پڵ زۆربه‌ی كێشه‌كانی مۆبایله‌كانی پێشووی تێدا چاره‌سه‌ركراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌نرخه‌كه‌شی ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی جۆره‌كانی ئایفۆن 13 ده‌گۆڕێت و له‌ 729 دۆلاره‌وه‌ بۆ هه‌زار و 100 دۆلار ده‌ستپێده‌كات.

كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای خستنه‌ڕووی چه‌ندین به‌رهه‌می نوێی كۆمپانیاكه‌یان رایگه‌یاند: 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانیان ده‌گاته‌ ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران. 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket