}

وێنه‌.. چواره‌مین پێشانگای زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌

کوردستان 12:09 PM - 2021-08-30

له‌شاری سلێمانی به‌به‌شداری زیاتر له‌ 50زانكۆی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ چواره‌مین پێشانگانی زانكۆكانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا ده‌رچوانی  قۆناغی 12 داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د سۆفتوێر سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌به‌شداری زیاتر له‌ 50زانكۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌م پێشه‌نگایه‌مان كرده‌وه‌، ئامانجمانه‌ زۆرترین خوێندكار سود وه‌ربگرن.

وتیشی: جگه‌ له‌زانكۆكانی هه‌رێم نوێنه‌ری  زانكۆی وڵاتانی وه‌ك ئێران و توركیا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌داو چه‌ندین ووڵاتی تر لێره‌ به‌شدارن خوێندكار بۆ خوێندن له‌و وڵاتانه‌ داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێشانگاكه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ساڵانه‌ش به‌هۆی ئه‌م پێشه‌نگایه‌وه‌ زیاتر له‌ 1هه‌زار خوێندكار له‌زانكۆكانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت.

ئەم پێشانگایە ماوەی یەك ڕۆژ لە سلێمانی دەخایەنێت. 
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket