riklam

پلاتفۆرمە نوێیەكەی ئاسیاسێڵ عیراقییەكان خۆشحاڵ دەكات

تەکنەلۆجیا 01:04 PM - 2021-08-28

ئاسیاسێڵ رێككەوتننامەیەكی ستراتیجی بۆ كاری هاوبەش لەگەڵ فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان واژوو دەكات بۆ بەگەڕخستنی پلاتفۆرمێكی وەرزشی ئەلیكترۆنیی بە پاڵپشتی ئینتەرنێتە خێراكەیی وبنكەی فراوانی بەشداربووانی

لە ئیڤێنتێكی گەورەدا كە لە شاری بەغدا ولە كەشێكی تەواو جیاواز و كەموێنەدا سازكرابوو و بەتایبەتیش بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەكرابوو، 250 كەس لەوانەی خولیای یاریكردنی ئۆنلاینن ئامادەی ئیمزاكردنی ڕێكەوتننامەیەكی كاری هاوبەشی ستراتیژی بوون لە نێوان ئاسیاسێڵ و فیدراسیۆنی عیراق بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان "الإتحاد العراقی للریاچات الإلكترونیە". مەبەست لەم ڕێكەوتننامەیە، كە ڕێكەوتننامەیەكە تایبەت بە سپۆنسەركردن، بەگەڕخستنی تازەترین پلاتفۆرمی ئاسیاسێڵە كە ئەویش گەیم سێڵ "GameCell"ــە كە دەبێتە ماڵێك بۆ لەخۆگرتنی سەرجەمی ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە یاریكردن وگەیمینەوە هەیە لە عیراقدا، ولەلایەن فیدراسیۆنی عیراقەوە بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان ڕێكخراوە وئاسیاسێڵ بەخێرایی خستوویەتیەكار؛ كە یەكەمین وتەنها كۆمەڵە و پلاتفۆرمی وەرزشی ئەلیكترۆنی فەرمییە لە عیراقدا.

تاڕادەیەكی زۆر هاوشێوەی ئاسیاسێڵ، ئامانجی گەیم سێڵ "GameCell"یش كۆكردنەوەی خەڵكە؛ ئەو خەڵكانەی چێژ لە ڤیدیۆگەیم وتەماشاكردنی وەرزشی ئەلیكترۆنی دەبینن، یان ئەوانەی كە كۆمەڵگەی گەیمین شتێكی تەواو تازەیە بۆیان وبۆ كەشێكی دۆستانە دەگەڕێن بۆ فێربوونی. گەیم سێڵ "GameCell" مەبەستیەتی باشترین ئەزموونی بەكار‌هێنان پێشكەش بكات وداواكاری هەموو جۆرە یاریزانە ئۆنلاینەكان وگەیمەرەكان ڕایی بكات، چ كێبڕكێ بێت یان یاریكردنی ڕاگوزەر و ئاسایی یان هەرچییەك بێت لە نێوان ئەو دووانەدا كە ئەمانە هەمووی ئینتەرنێتە 4G ــە خێراترینەكەی ئاسیاسێڵ بەگەڕیدەخات كە فراوانترین تۆڕی ڕووماڵی هەیە لە عیراق*. پلاتفۆرمە نوێیەكەی ئاسیاسێڵ زنجیرەیەك لە خولی یاری هەفتانە و مانگانە و وەرزییانە پێشكەشدەكات كە لەلایەن فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكانەوە ڕێكدەخرێن وتیایدا گەیمەرە بەناوبانگەكان دەكەونە كێبڕكێكردنەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی نەختینە.

ئیڤێنتەكە خۆی یەكێك بووە لە گەورەترین ئەو بۆنانەی كە بەغدا بەخۆیەوە بینیوە. ئەزموونێكی تێروتەسەلە بە جۆرێك دیزاینكراوە كە هەموو بابەتەكانی گەیمین لەخۆبگرێت. یاری كۆسپلەی "Cosplay" (خۆگۆڕین بە جلوبەرگی تایبەت بۆ نمایشی كارەكتەری دیاریكراو)، ڕۆبۆتی گەورە، سەكۆی یاریكردن، نمایشكردنی فیگەرەكانی ئاكشن، نمایشكردنی ڕووناكی و لەیزەر وخولی یاری دۆستانە. ئەمانە ناوی چەند چالاكییەك بوو كە لەو شوێنە گەورەیەدا ئەنجامدران وە بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە، هەروەها ئەو ڕاستییە نیشاندەدەن كە چۆن ئاسیاسێڵ هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی بەشداربووانی ویاریزانان وگەیمەرەكانی بكات. دوای بەگەڕخستنی ئەم ئیڤێنتە سەرسوڕهێنەرە ونمایشی ڕووناكی تیایدا، بەڕێز چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی كۆمێرشاڵی ئاسیاسێڵ و بەڕێز حەیدەر جەعفەر، سەرۆكی فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان، ڕێكەوتننامەی شەراكەتی ستراتیژییان ئیمزاكرد لە نێوانیاندا. ئاسیاسێڵ تەنها كۆمپانیای عیراقی دەبێت كە پشتگیری یایزانانی ئۆنلاین وگەیمەرەكان بكات بە تەكنۆلۆجیا پلەیەكە پێشكەوتووەكەی وئینتەرنێتە خێراكەی، لە كاتێكدا فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان هەڵدەسێت ڕێكخستنی خولی یارییەكان بە درێژایی ساڵ كە لەڕێی ئینتەرنێتی 4G ئاسیاسێڵەوە بەگەڕدەخرێن.

بەڕێز عومەر فالح، بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن لەمبارەیەوە وتی: "یاریزانانی ئۆنلاین وگەیمەرەكان بەشێكی گەورەن لە بەشداربووانمان. بۆ ماوەیەكی كەم ڕازی نەبوون لە خێرایی ئینتەرنێت بەهۆی سنوربەندییەكانی ئینتەرنێتی 3G ــەوە. لەو كاتەی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتی 4G خراوەتەكار وڕاستەوخۆ دوای مۆڵەتپێدانی 4G بە شێوەیەكی فەرمی چەند مانگێك لەمەوبەر، بارودۆخەكان گۆڕان چونكە توانیمان ئەو خێرایی ئینتەرنێتەی كە بەشداربووانمان پێویستییان پێیەتی بۆیان دابین بكەین". هەروەها ئەوەشی ڕوونكردەوە كە: "بەدەم داواكارییەكانیانەوە چووین وشەو و ڕۆژما خستووەتەسەریەك بۆ بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانمان لە پێناو باشتركردنی خێرایی ئینتەرنێت بە جۆرێك كە لە ئاستی پێداویستی خەڵكدا بێت، بە تایبەت ئەو خەڵكانەی سەرقاڵی یاری ئۆنلاین و گەیمینن. ئێمە دەزانین كە ئەو خەڵكانەی سەرقاڵی وەرزشی ئەلیكترۆنین هەمیشە بەشێوەیەكی دۆستانە لەلایەن كۆمەڵگەوە سەیرناكرێن؛ بەڵام ئاسیاسێڵ خۆشحاڵە بەوەی بەهرەی خۆی بخاتەگەڕ وببێتە تەنها كۆمپانیای پەیوەندی پشتگیرییان لێبكات وبەرهەم وخزمەتگوزارییەكانی بەجۆرێك بگونجێنێت كە بە شێوەیەكی باشتر خزمەتیان پێبكات. ئەو كارە گرانەی لە ئەستۆمان گرتووە وئەنجاممانداوە بەروبوومەكەیمان چنییەوە بەوەی كە ئاسیاسێڵ وەكو یەكەمین كۆمپانیا لە عیراقدا پۆلێنكرا لە ڕووی خێرایی و ڕووماڵی تۆڕی پەیوندییەوە. ئێمە خۆشحاڵێن بە واژووكردنی ئەم ڕێكەوتننامەیە لەگەڵ فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان وەكو نیەتێكی ڕاستەقینە لە ئاسیاسێڵەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو خەڵكانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیكترۆنییەكانن. پلاتفۆرمی گەیم سێڵ "GameCell" كە ئەمڕۆ خستمانەكار، ماڵی كۆبوونەوەی گەیمەرەكان ویاریزانانی ئۆنلاینە بۆ یاریكردن وشەیركردنی ئەزموونی خۆیان وبەشدایكردن لە خولی یارییەكاندا كە ئێمە وەكو ئاسیاسێڵ سپۆنسەری یارییەكان دەكەین، پشتگیری تەكنیكی وداتا سەنتەر دابیندەكەین، بێجگە لە دابینكردنی پشتگیری بۆ ئەوانەی یاری نوێ پەرەپێدەدەن لەگەڵ چەندین سوپرایزی تر لە داهاتوودا. ئاسیاسێڵ سوورە لەسەر گۆڕینی تێڕوانین وبۆچوونی خەڵك سەبارەت بەو خەڵكانەی خەریكی وەرزشی ئەلیكترۆنین".  

بەڕێز حەیدەر جەعفەر، سەرۆكی فیدراسیۆنی عیراقی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان لە مبارەیەوە وتی: "شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئێمە كە لەلایەن دامەزراوەیەكی گەورەی عیراقی وخێراترین كۆمپانیای پەیوەندییەوە لە عیراق پشتگیری دەكرێین كە ئەویش ئاسیاسێڵە. گەیمەرەكان ویاریزانانی ئۆنلاین هەمیشە دڵسۆزییان هەبووە بۆ براندی ئاسیاسێڵ، تەنانەت پێش ئەم هەنگاوە گەورەیەش. ئاسیاسێڵ هەمیشە ئینتەرنێتێكی خێرا وجێگیری دابینكردووە كە ئێمە وەكو گەیمەر و یاریزانانی ئۆنلاین پێویستمان پێی بووە بۆ ئەنجامدانی یارییە وەرزشییە ئەلیكترۆنییەكانمان. ئەم پلاتفۆرمە نوێیە كە بۆ ئاسیاسێڵی بەڕێوەدەبەین؛ گەیم سێڵ "GameCell" پێویستییەكی زۆر هەنووكەییە بۆ كۆمەڵگەكەمان. خۆشحاڵێن كە ئاسیاسێڵ لە ڕووی دارایی وتەكنۆلۆجییەوە پشتگیریمان دەكات. ئێستا گەیمین لەگەڵ ئاسیاسێڵ خێراترە".


دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "كۆماندەكاتەوە"، دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لە عیراق ولە 1ی كانونی دووەمی 2021 ــەوە ژمارەی بەشدرابووی ڕەزامەندی14.7  ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەكو یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق، وە یەكەم كۆمپانیاشە كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عیراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە كوالیتی یەكی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دابینبكات.‌
تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ی دانیشتوانی عیراق دەگرێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە تۆڕەكەی ببێتە فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە بەرامبەر دوو كۆمپانیایەكەی تری مۆبایل لە عیراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەكات كە لە كانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینكەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت كە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین كوالیتی لە عیراق دابیندەكات. لە ناوەڕاستی ساڵی 2021، ئاسیاسێڵ وەكو خێراترین خزمەتگوزاری 4G لە عیراق لەلایەن Speedchecker®  وگشتگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لە Ookla ® ـەوە دەستنیشانكرا.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان
[email protected]
بۆ زانیار زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە: www.asiacell.com

سەبارەت فیدراسێۆنی عیراقیی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان "IQESF"

سەبارەت بە فیدراسێۆنی عیراقیی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان "IQESF" دەستەیەكی قازانج- نەویستی نیشتمانییە كە توانای خۆی سەلماندووە بۆ برەودان بە وەرزشی ئەلیكترۆنی وبەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ئەو وەرزشە وباشتركردنی پێوەرەكانی لە عیراقدا وبەخشینی ئیلهام بە كەسانی خاوەن بەهرە لە ناوخۆی وڵاتدا لە داهاتوودا. فیدراسێۆنی عیراقیی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان ئامانجی پشتیوانیكردنی چالاكییەكانی وەرزشی ئەلیكترۆنییە لە عیراق لەگەڵ دابینكردنی شارەزایی وڕاوێژ. ئەوان قورسایی كاری خۆیان خستووەتە سەر خەڵكی ئاسایی لەوانەی سەرقاڵی وەرزشە ئەلیكترۆنییەكانن، وە دەزگایەكی حكومی نین.

بەو پێیەی فیدراسێۆنی عیراقیی بۆ وەرزشە ئەلیكترۆنییەكان "IQESF" ڕێكخراوێكی قازانج-نەویستە، هەموو ئەو داهاتانەی لێی بەرهەمدێت دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێكخراوەكە وفەندكردنی وەرزشە میللیەكان، لەوانە ڕێكخستنی خولی پاڵەوانێتی قوتابخانە وكۆلیژەكان وپشتیوانیكردن لە دامەزراندنی یانە وئەنجامدانی دەستپێشخەری تر.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket