کەرکوک.. زیاتر لە 10هەزار وانەبێژی خۆبەخش دەکرێنە گرێبەست
کوردستان 04:16 PM - 2021-08-23
لەکۆبونەوەیەکدا کەئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بەڕێوەچوو لێپرسراوانی پەروەردەی کەرکوک و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی کوردی و لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عیراق ئامادەبوون ڕاگەیەندرا پاڵپشت بەبڕیارێکی حکومەتی عیراق لەپارێزگای کەرکوک 10هەزار و پەنجا و پێنج وانەبێژی خۆبەخشی پەروەردەی کەرکوک کەبڕیاری ئیداریی وانبێژییان هەیە دەکرێنە گرێبەست.
لەکۆبونەوەکەدا ڕوونکڕایەوە بەهۆی ڕۆتینی ئیدارییەکە کەبۆیان دروستکراوە 600 وانەبێژی خۆبەخشی کورد بڕیاری بەگرێبەستکردنەکە نەی گرتونەتەوە، لەو روەوە بڕیاردرا بەنوسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەو پرسە ئاگادار بکرێتەوە بۆ ئەوەی بڕیاری گرێبەستکردنەکە ئەو 600 وانە بێژە کوردەش بگرێتەوە، لەو ڕوەوە مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: ڕەزامەندیی پەروەردەی کەرکوکمان وەرگرتوە بۆ بەگرێبەستکردنی ئەو 600 وانەبێژەش.
وتیشی خۆم نوسراوەکه دەگەیەنمە وەزیری پەروەردەی عیراق بۆ ئەوەی بڕیاری گرێبەست ئەو 600مامۆستایەش بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەڕابردوودا بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عیراق کەکەرکوکیش لێی سوودمەندبووە 10هەزار و 55 وانەبێژی خۆپەخشی کەرکوک کراونەتە گرێبەست کەئەوەش ڕۆڵی هەیە لەباشکردنی بژێویی ئەو وانەبێژانە ئەگەر چی مینحەی گرێبەست کەحکومەت بۆیان خەرج دەکات 250هەر دیناری مانگانەیە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد_کەرکوک
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07