riklam

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی سیل

ریپۆرتاژ‌ 12:46 AM - 2021-03-25
.

.

 تەندروسی جیهانی بەهاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان، 24 ئازاری هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی سیل دیاریكردووە.بەیەكێك لە 10 هۆكارەی مردن دادەندرێت لە جیهاندا.

 یادی ئەمساڵی نەخۆشی سیل  لەژێر دروشمی "دۆزینەوەی سەرجەم توشبووانی سیل و چارەسەركردنیان) دەبێت، مەبەست لەمەش، دۆزینەوەی سەرجەم ئەو کەسانەیە کەتوشی نەخۆشیەکە بوون،تا هیچ كەسێك پشتگوێ نەخرێت، بەهۆی چارەسەری ئەوانەشەوە كۆتایی بە نەخۆشییەكە بهێنرێت.

كورتەیەكی مێژوویی لەسەر نەخۆشی سیل :

نەخۆشی سیل لە دێرزەمانەوە ناسراوە وە لە هەندێك لە مۆمیاكراوە دێرینەكانی میسریەكان بینراوە .میكرۆبی سیل كە بەچیكۆكەی كوخ ناسراوە لە دێرزەمانەوە مرۆڤی دوچاری نەخۆشی كردوە , ئەم میكرۆبە تاوەكو ساڵی 1882 نەدۆزرابوەوە .

لە مێژوودا نەخۆشی سیل بە نەخۆشیەكی كوشندە ناوزەدكراوە .

زانای ناودار ڕۆبەرت كوخ لە ساڵی 1882 دا هۆكاری تووشبوونی ئەم نەخۆشیەی گەڕانەوە بۆ بەكتریایەكی چیلكەیی بەناوی مایكۆبەكتریەمەوە كە بووەتە لەناوچوونی ملیۆنەها كە س لە مێژوودا .لە ساڵی 1944 بەدواوە  چەندین دەرمانی كاریگەرو نوێ دۆزرانەوە بۆ لە ناوبردنی میكرۆبی سیل و چارەسەركردنی نەخۆشیەكە .

یەكەم دەرمان كە دۆزرایەوە ستربتۆمایسین وپاشان INH و دواتر PAS و دواترینیان ڕیفامپسین كە لە ساڵی 1966 دا هاتە كایەوە .

ئیتر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی چاكەوەبوان لە زیادبووندابوو تاوەكو ساڵەكانی هەشتاكان هیوای بنبڕكردنی ئەم نەخۆشیە لە ئارادابوو بەڵام بەداخەوە جارێكی تر ئەم نەخۆشیە بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا بەرەو زیادبوون ڕۆیشت و بووە یەكێك لە هۆكارە گرنكەكانی مردن و پەككەوتن لە جیهاندا

لەبەر ئەم هۆیانەوەی لای خوارەوە:

1-سەرهەڵدانی نەخۆشی ئەیدز بە هۆی ڤایرۆسی HIV ەوە 

2-زۆربوونی ژمارەی لانەوازان و بێ دەرەتان و كۆچی بەكۆمەڵ و نایاسایی 

3-زۆربوونی هۆكاری گواستنەوەی خێرا 

4-بەربڵاوی و بەڕەڵایی و بێسەروبەری لە بەكارهێنانی دەرمانە دژە تەدەڕوونیەكان 

5-كەمی ئەو بودجەیەی كە بەكاردەهێنرێت بۆ قەڵاچۆكردنی سیل 

6-هەژاری و كەم دەرامەتی زۆربەی زۆری ووڵاتە تازەپێگەیشتووەكان و نزمی ئاستی هۆشیاری تەندروستی

لەئێستاداسیل لەدوای كۆرۆناوە دووەم مەترسیدارترین نەخۆشییە.

نەخۆشی سیل چییە؟

نەخۆشی سیل، دەردەباریکەشی پێدەگوترێت، بەهۆی بەکتریای مایکۆبەکتریەم توبێرکولۆسیس " Mycobacterium tuberculosis" تووشی مرۆڤ دەبێت.

سیل زۆربەی کات تووشی سییەکان دەبێت، بەڵام دەتوانێت تووشی هەموو بەشەکانی دیکەی جەستە وەک گورچیلەکان، بڕبڕەی پشت، مێشک ببێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت زۆربەی جار کوشندەیە.

نەخۆشی سیل چۆن دەگوازرێتەوە؟

نەخۆشی سیل لەرێگەی دڵۆپەکانی هەواوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، کاتێک کەسێکی تووشبوو بە سیل دەپژمێت، دەکۆکێت، قسەدەکات و گۆرانی دەڵێت، کەسانی دەوربەری لەرێگەی دڵۆپە هەواکانەوە کە لە دەمی دەردەچن تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

چۆن نەخۆشی سیل ناگوازرێتەوە؟

1-    لەرێگەی نانخواردن پێکەوە ناگوازرێتەوە

2-    بە تەوقەکردن ناگوازرێتەوە

3-    بە دەستلێدانی جلوبەرگ و نوێنەکان ناگوازرێتەوە

4-    بە ماچکردن ناگوازتێتەوە

نەخۆشی سیل چەند جۆری هەیە؟

١-سیلی شاراوە:

هەموو ئەوانەی بەکتریاکەیان هەیە تووشی نەخۆشیی سیل نابن، رەنگە تووشی سیلی شاراوە ببن، ئەمەش چونکە کاتێک کەسێک تووشی بەکتریاکە دەبێت، سیستمی بەرگری جەستەی شەڕ لەگەڵی دەکات و رێگری لە گەشەکردنی دەکات، لەم حاڵەتەشدا تووشبوو هیچ نیشانەیەکی نابێت و لەمبارەدا نەخۆشییەکە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازێتەوە.

 

٢-نەخۆشی سیلی ئاشکرا:

ئەگەر کەسێک تووشی بەکتریای تووشکەری سیل بوو، سیستمی بەرگریشی توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەی نەبوو، ئیدی بەکتریاکە لەنێو جەستەیدا گەشەدەکات و تووشی نەخۆشییەکەی دەکات، بەمەش نیشانەکانی لێدەردەکەون و لەمحاڵەتەدا نەخۆش توانای گواستنەوەی بەکتریاکەی بۆ کەسانەی دیکە دەبێت.

 نەخۆشی سیل بە یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا .

ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی سیل بووبن ئەوا بەكتریای 

سیل بۆ ماوەی چەندەها ساڵ لەناو سیەكانیان نیشەجێ بووە چونكە سستەمی بەرگری لەش توانیویەتی ئیحتیوای ئەو بەكتریایە بكات بەڵام نەیتوانیوە ئەم بەكتریایە لە ناوبەرێت .

نزیكەی لە 5-10% لە خەڵكی بەكتریاكە توانای سەرلەنوێ خۆچالاك كردنەوی هەیە كە دەبێتە هۆی هەوكردنەوەی سیەكان .

هەندێك كات نەخۆشیەكە جگە لە سیەكان بەناوهەندێك لە بەشەكانی تری لەشدا بڵاودەبێتەوە  ئەمەش پێیدەووترێت {سیلی سانەوی} Secondary Pulmonary Tuberculosis  كە لە سیلی سەرەتایی primary Pulmonary Tuberculosis باوترە و  زیاتر لەو كەسانە دەبینرێت ئاستی بەرگری لەشیان دابەزیوە وەكو لەم حاڵەتانەی خوارەوە :

 

1-نەخۆشی ی درێژخایەن Chronic diseases 

2-بەساڵاچوان 

3-نەخۆشی ئەیدز

4-قەرەباڵغی

5-خانەی خوێندكاران 

6-بەندیخانە

7-خانەی پەرستیاران 

8-ئەو كەسانەی كە لە فیڵدی تەندروستیدا كارردەكەن Health worker 

9-بەدخۆراكی درێژخایەن Chronic Malnutrition 

10 – بێلانەكان 

11- ئەو كەسانەی كە لەسەر كحول و ماددە بێهۆشەكان ڕاهاتوون 

12- ئەو كەسانەی كە لە سەر  دەرمانی كۆرتیزۆنن 

بەساڵاچوان نزیكەی 25% ی تووشبووان پێكدەهێنن 

 

نیشانەکانی نەخۆشی سیل چیە؟

کۆکەیەکی وشک بۆماوەی 3 هەفتە یان زیاتر، سنگ ئێشە، کۆکەیەک کە خوێنی لەگەڵ بێت، بێهێزی، دابەزینی کێش، نەمانی ئارەزووی خواردن، لەرزوتا و ئارەقکردنەوە لە 

نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی سیلن.

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل ؟

سیل لەرێگەی پشکنینێکی تایبەتی پێست، پشکنینی خوێن یان بە هەردووکیان دەستنیشاندەکرێت.

 

چارەسەری نەخۆشیی سیل چیە؟ 

سیلی شاراوە چارەسەردەکرێت تەنیا بۆ رێگریکردن لە گواستنەوە

ئەم کارانە بکە بۆ ئەوەی تووشی  سیل نەبیت:

1. سەردانی پزیشک بکە: زوو ناسینەوەی نەخۆشییەكەو سەردانكردنی پزیشك لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانیدا .

2. پشکنینی دەوروبەرەکەت: ئەنجامدانی پشكنین بۆ كەسە نزیكەكانی كەسی توشبوو .

3.  بەرزکردنەوەی بەرگری لەش لە ژێر رێنمایی پزیشکدا.

4 .هەوای پاک هەڵبمژە: هەروەها بوونی هەوای پاك لە ناو ماڵەكانداو لە شوێنەكانی كاركردندا ، لەڕێی بوونی هەوا گۆڕكێ لە شوێنی نیشتەجێبووندا .

5. خۆت بکوتە: ئەنجامدانی كوتان دژی نەخۆشی سیل لە منداڵاندا لەڕێی هەڵمەتەكانی نیشتمانی كوتانەوە

نەخۆشی سیل لەهەرێمی کوردستان 

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم ساڵانە تووشبووانی نەخۆشی سیل ڕوو لەكەمبوونەوە دەكەن و ساڵی 2012ژمارەی توشبوانی نەخۆشی سیل (1200( كەس بووە و لە ساڵی2013 ژمارەكە كەم بۆتەوە بۆ (945( كەس و لە 2014ش بووە بە 944كەس و لە 2015 ڕێژەكە كەبووەتەوە بۆ زیاتر لە 900 كەس.

PUKmedia ئامادەکردنی کاوان ئەحمەد حەمە صالح هەڵەبجەی

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket