ئەڵمانیا.. هەنگاوێكی تر بەرەو پەروەردەكردنی مامۆستایانی زمانی دایك
تاراوگە 08:03 PM - 2020-01-19.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەهەنگاوێكی دیكەی بەرەو دەستپێكردنی پرۆسەی پەروەردەكردنی مامۆستای زمانی كوردی لە ئەڵمانیا، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لەئەوروپا كۆبووەوە.
لەشاری فراكفۆرتی ئەڵمانیا، دووەمین كۆبوونەوە بەسەرپەرشتی د.پۆلا خانەقا، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی كوردستان سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی مامۆستا فازل عومەر، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و پسپۆری كۆمەڵناسی، حەمید رەشیدیان سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردی ئەڵمانی لە فرانكفۆرت، حەمید بەدرخان سەرۆكی ئەكادیمیای بەدرخان، لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لە ئەوروپا، كە پێكهاتبوون لە مامۆستایان ،سەمیر خدر، جاهید كاپلان، مریەم چاخ و نیازی یەڵمازو عەلی شێر سایان بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە هەنگاوی دووەمی بونیادنانی بناغەیەكە بۆ پەروەردەكردنی مامۆستای زمانی دایك (كوردی) لە ئەڵمانیا، لە هەنگاوی یەكەمدا د.ئارام محەمەد قادر ، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مانگی رابردوودا لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی مامۆستایانی كورد كۆبویەوەو بەڵێنی هاوكاری پێویستی پێدابوون، لەپێناو پەروەردەكردنی مامۆستای كورد بۆ ئەوەی منداڵانی كورد لە وڵاتی ئەڵمانیا لە خوێندنی زمانی دایك بێبەش نەبن.
لە كۆبوونەوەكەدا د.پۆڵا خانەقا، تیشكی خستەسەر ئەوەی كە وەكو دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەی هەموو هاوكارییەكن بە مەرجێك بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی بێت و لە ئاست ناو و ئاستی زانستی زانكۆكانی هەرێم دابێت.
هاوكات باسی لەوەش كرد كە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی بە ئەركی خۆی دەزانێت كە هاوكاری زانستی و ئەكادیمی پێشكەشی ئەو مامۆستایانە بكات كە دەیانەوێت پەروەردەی زمانی كوردی ببینن و دواجار وەكو مامۆستای زمانی دایك لە ئەڵمانیا خزمەتی منداڵانی كورد بكەن بۆ ئەوەی فێری زمانی دایك ببن. هەروەها جەختی لەوەش كردەوە كە بە بەشداری و هەماهەنگی زانكۆی سلێمانی و دەهۆك و زانكۆكانی كوردستان ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت و بە جددیش لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامۆستای پسپۆری زمانی كوردی بنێرێتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ سەركەوتنی ئەو پڕۆژەیە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكە یەكێتی مامۆستایان پرۆژەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەیان پێشكەشی د.پۆڵا كرد بۆ شرۆڤەكردنی و پەرەپێدانی بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی، دواتر ئامادەیی دەربری بۆ پێشوازی و میوانداریكردنی ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لە ئەوروپا بۆ كوردستان.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08