riklam

دانیمارك.. یادی كۆمەڵكوژی رۆبۆسكی كرایەوە

تاراوگە‌‌ 04:52 PM - 2019-12-31
.

.

رۆژی شەممە 29-12-2019 یادی كۆمەڵ كوژییەكەی رۆبۆسكی لەكۆبنهاگن كرایەوە.

بەئامادەبوونی رەوەندی كوردی و نوێنەرانی لایەنەسیاسییەكان یادی كۆمەڵە كوژیەكەی رۆبۆسكی لەشاری كۆبنهاگن كرایەوە كە سەرەتا بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كۆمەڵ كوژییە و تەواوی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان لەلایەن ئامادەكارانی یادەكەوە وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان بەدرێژی تیشك خرایە سەر مێژوو و چۆنیەتی روودانی ئەم كۆمەڵكوژییە كە لەلایەن رژێمی توركیاوە لە كۆتایی دیسەمبەری ساڵی 2011 دا لە نزیك گوندی رۆبۆسكی ناوچەی شەرناخ كرایە سەر كۆمەڵێك خەڵكی سیڤیلی دەڤەرەكە و 34 هاووڵاتی شەهید كران.

هاوكات وەفدێكی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك كە پێكهاتبوو لە  وشیار جەلال لێپرسراوی كۆمیتە و ئەندامانی كۆمیتە هەریەك لە جافەر وەیسی و سەباح مەجید و هاوڕێ محمود لێپرسراوی كەرتی كۆبنهاگن و هەڤاڵانی كەرتەكەی  بەشداری ئەم یادەكە بوون.

وشیار جەلال لێپرسراوی كۆمیتە لە پەیامێكدا بەناوی سەرجەم هەڤاڵان و رێكخستەكانی دانیمارك هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی لە ئامادەبووان و كەسوكاری شەهیدانی كۆمەڵ كوژییەكە كرد و كارەكەی بە كارێكی دژ بەمرۆڤایەتی لەقەڵەم دا و داوای كرد كە میللەتەكەمان پشتگیری لە یەكتر بكەن و پێكەوە بەرامبەر هەركارێكی دوژمنكارانە  بوەستنەوە.

PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket