ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
تاراوگە 07:09 PM - 2019-12-09.
لەسەر داواکاری گروپی چالاکوانانی سەربەخۆی ڤانکوڤەر و هاوکاری رێکخراوی ماڵی کوردی ڤانکوڤەر ، رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ڕەوەندی کوردی ڤانکوڤەر سیمینارێك لە ژێرناونیشانی ( رۆژئاڤا قەڵایەك لە بەرگری ، سەکۆیەك بۆ کۆکردنەوەی ئازادیخوازانی جیهان ) بۆ خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ( کەنەکە ) بەڕێوەچوو .
سەرەتا محەمەد ڕانیەیی بەرپرسی ماڵی کوردی ڤانکوڤەر بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کرد وپاشان بەرنامە و تەوەری سیمیناری بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە .
ئەندامی کەنەکە خاتوو کەژاڵ لەسەرەتای باسەکەیدا تیشکی خستە سەر گەشتەکەی بۆ رۆژئاوا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی ڕوبەڕووبوونەوەی داعش کە لە مانگی تەمووزی 2019 لە شاری عاموودای سوریا بەسترا و پاشان پوختەی سیمینارە کەی لەچەند بابەتێکدا گەڵاڵە کرد کە بریتی بوون لە جوگرافیا و پێکهاتەکانی رۆژئاوا ، بیرۆکەی دەسەڵاتی خۆسەری ، دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوا و پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا لەلایەن ئازادی خوازان و چەپ و فیمنستەکانی جیهانەوە ، ئەم باسانە ئەندامی کەنەکە بەتێروتەسەلی و بە بەکارهێنانی ڤیدیو و سلاید بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە .
لە تەوەریکی تردا ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ( کەنەکە ) ئاماژەی بە ئەزموون و سەرکەوتوویی سیستەمی خۆسەری کرد لە بواری خزمەتگوزاری و پاراستنی مافی مرۆڤ بەگشتی و یەکسانی لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی رۆژئاوا و بەشداری بەرچاوی ژنان لە خۆبەڕێوبەرییەدا .
کێشەی دیلەکانی داعش و خێزان و مناڵەکانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا و بەتەنگەوە نەهاتنی وڵاتەکانی ئەوروپا و جیهان بۆ دانانی دادگایەكی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو هەزاران دیلانەی داعش بەشێکی گرنگی سیمینارەکە بوو .
لە کۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتوگۆ و پرسیار لەبەردەم ئامادەبواان کرایەوە و خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید ، بەڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە .
لەکۆتاییدا ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەرکردنەوەیان لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد نیشاندا و خوازیارن ئەو جۆرە کۆڕو کۆبوونەوانە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی نێوان کەنەدا و ئەوروپا و پارچەکانی کوردستاندا بەردەوام بێت . دواتر خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید لە کۆتایی سیمینارەکەدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری چالاکوانان دەربڕی و سوپاسی رێکخراوی ماڵی کوردی ڤانکۆڤەرشی کرد بۆ ئەرك و رێکخستنی سیمینار .
جێی ئاماژەیە رۆژی دواتر کەژاڵ حەمە ڕەشید ئەندامی کەنەکە بەیاوەری هەڤاڵ کۆگان لە سەنتەری کوردیش کۆمینێتی توڕونتۆ و مەسعود هاشمی چالاکوانی سەربەخۆی ڤانکوڤەر سەردانی سەندیکای کریکارانی بریتش کۆڵۆمبیا BCGEU کرد لەلایەن سەرۆکی سەندیکا ستافنی سیمس و پۆڵ فینچ بەڕێوبەری دارایی سەندیکا بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ، لەو دیدارەدا سەندیکای کرێکاران بەرخۆدان و سەرکەوتنی هێزەکانی ڕۆژئاوا لە شەڕی دژە تیرۆر بەرزنرخاند ، ئیدارەی سەندیکا ئامادەیی خۆشیان بۆ هاوکاری و پشتیوانی ڕەوەندی کوردی ڤانکۆڤەر و هەر کارێکی تر پەیوەند بە گەلی کوردەوە بێت نیشانداو بڕی 10 هەزار دۆلاریشیان وەکو کۆمەك و یارمەتی بۆ ڕۆژئاوا کۆکردەوە .
PUKmedia عوسمان عەلی ، کەنەدا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08