riklam

كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌رز رائه‌گرێت

ی.ن.ک‌‌ 06:15 PM - 2019-11-23
.

.

رۆژی 22 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ رۆژی  شه‌هیدانی  سه‌ربه‌رزو  نه‌ مرانی یه‌كێتیی  نیشتمانیی كوردستان، له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌و یاده‌و به‌ ئاماده‌بونی ئه‌رسه‌لان عه‌زیز كارگێری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و داره‌وان حاجی حامید به‌رپرسی نوێی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ فه‌ره‌نسا و سه‌ركه‌وت  كۆیی كارگێری كۆمیته‌ بۆ كاروباری ئامار له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌ به‌و رۆژه‌پیرۆزه‌ ئاماده‌بوون.

ئه‌م یاده‌ له‌ رۆژی  شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پاریس  بریتی بوو له‌  به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی خانه‌واده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌، به‌ ئاماده‌كردنی وێنه‌ی شه‌هیدانی خانه‌واده‌كانیان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌خوێنی پاكیان چونه‌ كاروانی پڕسه‌روه‌ری و پرشكۆی  شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia داره‌وان حاجی حامید به‌رپرسی كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا ه‌تی:كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ئه‌درێت و هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئاستی پیرۆزی و گه‌وره‌یی  شه‌هیدانماندا نه‌بوو، به‌ڵام له‌ ساڵی داهاتودا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له‌ پێشانگایه‌كی شایسته‌ به‌و رۆژه‌ و به‌ به‌شدارییه‌كی زۆرتری وێنه‌ی شه‌هیدانی  كه‌سوكاری هه‌ڤاڵانمان له‌ كه‌رته‌كانی سه‌ر به‌ كۆمیته‌ ئه‌م یاده‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ین، هه‌روه‌ها به‌ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمیته‌وه‌  سه‌ری رێزوو وه‌فا دائه‌نه‌وێنین له‌سه‌ر گۆڕیی هه‌موو شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket