riklam

دانیمارك..خۆپیشاندان له‌ كۆبن هاگن به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 11:51 PM - 2019-10-26
.

.

ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رواری ٢٦/١٠/٢٠١٩ له‌ كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

به‌سه‌رپه‌رشتی  چه‌ندین لایه‌ن و پارتی سیاسی دانیماركی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وپارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی و كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.

 

سه‌ره‌تا به‌ ووتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم بۆ پاڵپشتی كوردانی ڕۆژئاوا وه‌ توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوا له‌ ناو شه‌قامه‌كانی كۆبنهاگن و دواتر ڕۆیشتن به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار خۆپیشاندانه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بوو.

 

پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌نته‌ری شار كۆبوونه‌وه‌ ، پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ په‌یامی پاڵپشت له‌ ڕۆژئاوا به‌شداریان كرد و داوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سوپای توركیایان كرد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان.

 

جێگای ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڕێكخستنه‌كانی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن -كۆمیته‌ی دانیمارك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان  ئاماده‌بوون و پاڵپشتی خۆیان نیشاندا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

 

PUKmedia  ده‌نیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket