چەپکێکی ئەکادیمی بۆ کەرکوک
بیروڕا 10:46 PM - 2026-03-28
کتێبی
(کرکوک...دراسات في تأريخها الاقتصادي و الاجتماعي و الثقافي
١٩٠٢_١٩٧٩….ا.د دلشاد عمر عبدالعزيز) زنجیرە
ڤەکۆلینێکە لەسەر چەند لایەنێکی مێژووی هاوچەرخی کەرکوک کە کۆتایی ٢٠٢٥ چاپی
یەکەمی بڵاوبۆتەوە.
دکتۆر دڵشاد عومەر پرۆفیسۆر لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی
کەرکوک لە دووتوێی (١٩٧) لاپەڕەدا چەند بابەتێکی بەپێزی لەسەر مێژووی کەرکوک نووسیووە،
کە رووماڵی نزیکەی سەدەیەک(١٩٠٢-١٩٩٩) دەکات.
باسەکانی هەموو
سەربەخۆ و جیاوازن، بەڵام کەرکوک و ڕەهەندەکانی
یەکێتی بابەتیان بۆ دروست کردووە.
دیوی رۆژنامەوانی
و کەلتووری بەشێکی سەنگینیان بە نسیب بووە. لاکردنەوەیەکی بەنرخە لە بزووتنەوەی رۆشنبیری
و رۆژنامەوانیی لە شارەکە :
-دۆخی
ئیداری و کۆمەڵایەتی سەنجەقی کەرکوک لە سەرەتای سەدەی بیست، لەبەر رۆشنایی ڕۆژنامەی موسڵی عوسمانی و ..
-گۆڤاری
(أهل النفط) وەک سەرچاوەیەک بۆ مێژووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بگرە فەرهەنگی کەرکوک.
-مێژووی تەلەفزیۆنی
کەرکوک و کاریگەری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی.. تەنانەت بابەتەکانی تایبەت بە یانەی وەرزشی سۆلاف و کاریگەری دۆزینەوەی
نەوت و دیرۆکی هێڵی شەمەندۆفێری کەرکوکیش، ئەویش بە هەمان شێوە رەهەندێکی فەرهەنگی
و ئاوەدانی و شارستانی پێدراوە.
پێم وایە ئەم
بەرهەمە، وێڕای کورتی و پوختی، لە تاقی مێژووی کەرکوک لە کتێبخانەکاندا جێیەکی باش
دەگرێت، چونکە هەم ناوەڕۆکی تایبەتن و هەمیش
پێکەوە دەتوانن بابەتی تەواوکار و گشتگیر بن.
بە ڕاستی بۆ
تێگەیشن لە رەهەندە جیاجیاکانی ژیان و ژیار لە کەرکوک زۆر پێویستمان بەم جۆرە لێکۆڵینەوە
پڕ زانیاریانە هەیە.
بۆ نموونە
باسی کاریگەری فەرهەنگی و ئەدەبی گۆڤاری دەگمەن و دێرینی ئەهلی نەوت کە کۆمپانیای
نەوتی کەرکوک بە تەگبیری سیاسەتی ئینگلیز و عیراقی پادشایی دەریان دەکرد، گۆشەیەکی
زۆر گرنگی رەوتی گەشەکردنی کەرکوک و عیراق روون دەکەنەوە. ئەم گۆڤارە لە کتێبەکانی
رۆژنامەگەری عیراق بە شێوەیەکی راگوزەر باسی دێت و هەر ئەوەندەمان لێ دەبیست. بۆ یەکەمین
جار لە زاری نووسەری دیاری عیراقی خالد قشتینی لەسەر ڕەهەندە کەلتورییەکانی سیاسەتی
پروپاگەندەیی کۆمپانیاکانی نەوت شتم بیست.
قشتینی دەیگوت ئەم گۆڤارە کاریگەری زۆری کردە سەر گەشەکردنی بزوتنەوەی ئەدەبی
لە عیراقدا. دیارە ئەمە ئەدەبی کەرکوک و دۆسێی فەرهەنگی جەماعەتی کەرکوکیش دەگرێتەوە.
د. دڵشاد وەک
مامۆستایەکی مێژووی هاوچەرخ لە زانکۆی کەرکوک جگە لەم کتێبە لە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی
تریشدا بە نەفەسێکی ئەکادیمی و بە ئینتمایەکی
نەرم و نیانی کوردستانی و کراوەی عیراقی
خزمەتێکی باشی گەشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک دەکات.
بەشێکی ئەم
باسانەی لە مینبەری کۆڕ و کۆنفرانسی جیاجیا و لە سەکۆی میدیایی و ئەکادیمی پێشکەش کردووە. نموونەی ئەوەش پرۆژەکەیەتی لەسەر
کاریگەری روخاندنی قەڵای کەرکوک لە لایەن رژێمی بەعسەوە لەسەر ناسنامە و دیرۆکی
شارەکە).
ئەم چەپکە ڤەکۆلینەشی
وێستگەیەکی ترە و دەستخۆشی لە د.دڵشاد دەکەم کە بەم تەرزە لێکۆڵینەوە زانستیانە شێوە نووسینی مامۆستای مێژوونووسانی
کورد د.کەمال مەزهەر ئەحمەدمان وەبیر دێنێتەوە کە هیوادارم و دڵنیام شاگردێکی باشی ئەو رەوتە بێت. ئەم شێوازە نووسینە لە رەچاوکردنی پێوەرە زانستییەکان و لە هەمان کاتیشدا گرێدانەوەی تێز و باسەکان بە بزووتنەوەی فەرهەنگی و سیاسی شار و وڵاتەوە
خزمەتێکی بەرچاوی بەشداری دەستەبژێری وڵاتەکەمان دەکات، لە ژینگەی گشتی و
دروستکردنی پەیوەندی ئۆرگانیکی لە نێوان زانکۆکان و کۆمەڵ و بزووتنەوەی فەرهەنگیدا.
بە تایبەتی لە شارێکی فرە رەنگی وەکو کەرکوک کە ئیشکردنی کوردستانی تێیدا هەر دەبێ
، مام جەلال وتەنی، (نەشتەرگەری مێشک)بێت. بە جۆرێک نە لەباری ببەین و نە مرداری
بکەینەوە.
پێشنیازم ئەوەیە
کە بابەتی (مێژووی تەلەفزیۆنی کەرکوک ) زیاتر
پەرەی پێبدرێت و هی تریشی لەسەر بڵێ، چونکە زۆرتری گەرەکە . واتا دیارییەکەی بۆ میدیای
کەرکوک بە یەکجاری دەوڵەمەند و تەواو بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بارانبارین بەردەوامە
10:54 AM - 2026-03-29 -
سەرجەم بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نزیکن لە سەرڕێژبوون
10:50 AM - 2026-03-29 -
وەزارەتی ناوخۆ: تەنها لەسەرچاوە رەسمییەکان هەواڵەکان وەربگرن
09:09 AM - 2026-03-29 -
فراکسیۆنى یەکێتى: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی خێراین بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان
08:42 PM - 2026-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
جهنگ دهچێته مانگی دووهمهوهو دهرگای دیپلۆماسیش كراوهیه
کوردستان 04:39 PM - 2026-03-28 -
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەین
کوردستان 01:59 PM - 2026-03-28 -
ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوکرایەوە
کوردستان 01:09 PM - 2026-03-28 -
كودهتای "بێدهنگ" بهسهر یاسا و دهستووردا
بیروڕا 12:30 PM - 2026-03-28 -
دابەشکردنى نەوت دەستى پێکردەوە
کوردستان 12:02 PM - 2026-03-28 -
حوسييەکان بۆ یەکەمجار بەمووشەکی بالیستی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
جیهان 11:15 AM - 2026-03-28 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:47 AM - 2026-03-28 -
دۆزینهوهی كۆگایهكی ئاو لهژێر زهویدا تێڕوانینی جیهان دهگۆڕێت
جیهان 10:32 AM - 2026-03-28




دابەزێنە

