كوده‌تای "بێده‌نگ" به‌سه‌ر یاسا و ده‌ستووردا
بیروڕا 12:30 PM - 2026-03-28
كوده‌تای "بێده‌نگ" به‌سه‌ر یاسا و ده‌ستووردا، گرووپه چه‌كداره‌كان، عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟
له كاتێكدا عیراق
به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و پڕ له مه‌ترسیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، لێدوانه‌كانی
دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیداره،
كه ئه‌مه‌ی گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان ده‌یكه‌ن، كوده‌تایه‌كی بێده‌نگه به‌سه‌ر
یاسا و ده‌ستووردا و كراوه‌ته قوربانی، چونكه گرووپه‌كان جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور
ده‌گرنه‌وه وعێراق به‌ره‌و جه‌نگێك ده‌به‌ن، كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته.
كاتێك ئه‌م
گرووپه چه‌كداره نایاساییانه به‌بێ گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان،
زیاتر له 595 هێرش ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی
عیراق و پێگه‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌كو (ده‌زگای
هه‌واڵگری عیراق) ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له‌م جه‌نگه‌دا
ئێمه له به‌رده‌م پێشێلكارییه‌كی ئاسایی‌دا نین، به‌ڵكو له به‌رده‌م پڕ‌ۆسه‌ی سه‌ره‌تای
"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تین"، چونكه ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن،
ته‌نها مووشه‌ك و درۆن ناگرنه ئامانجه‌كان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
عیراق بۆردوومان ده‌كه‌ن و خه‌ریكه وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه، "سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕ‌ه‌شه"
له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌رگای سزای نێوده‌وڵه‌تیی و گۆشه‌گیرییه‌كی سیاسی ده‌كاته‌وه،
كه دواجار هه‌مووان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
تیرۆركردنی ده‌ستوور
به چه‌كی "بڕ‌یاری تاكلایه‌نه"
به‌پێی ده‌ستووری
عیراقی ساڵی 2005، به ڕ‌وونی چوارچێوه‌ی بڕ‌یاره سیادییه‌كانی دیاریكردووه، ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌گوزه‌رێت، كوده‌تایه‌كی بێده‌نگه به‌سه‌ر ئه‌م ده‌قانه‌دا و ئه‌م
ماددانه‌ی ده‌ستوور پێشێلكراون:
له مادده‌ی 8ی ده‌ستووری عیراقدا هاتووه، بنه‌مای دراوسێیه‌كی باش په‌یڕ‌ه‌و ده‌كات و پابه‌نده به‌ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی ده‌وڵه‌تانی دیكه. له حاڵه‌تی دروستبوونی ناكۆكی و ململانێكاندا، پێویسته به ڕ‌ێگه چاره‌ی ئاشتییانه یه‌كلابكرێته‌وه..
2. مادده‌ی 9 (یه‌كه‌م/ب)، جه‌خت ده‌كاته‌وه
به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوور رێگه به دروستكردنی گرووپی سه‌ربازیی نادرێت، له ده‌روه‌ی
هێزه چه‌كداره فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجامدانی 595 چالاكیی له ماوه‌ی مانگێكدا،
له لایه‌ن گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فه‌رمانی فه‌رمی له
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌رچووبێت، به واتای ئه‌وه دێت ئه‌م
مادده‌یه ته‌نها وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه.
مادده‌ی 61 (نۆیه‌م): ئه‌م ده‌قه ڕ‌ێگره له‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك وڵات په‌لكێشی جه‌نگ بكات، ده‌ستوور مه‌رجی داناوه كه ده‌بێت "دوو له‌سه‌ر سێی" ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕ‌یار له‌سه‌ر جه‌نگ بده‌ن، لادان له‌م ده‌قه‌ی ده‌ستوور، وه‌ك دادوه‌ر فایه‌ق زێدان ئاماژه‌ی پێدا، "پێشێلكردنی ئیراده‌ی گه‌له" و تێكشكانی ئه‌و هاوسه‌نگییه نیشتمانییه‌یه كه وڵاتی له شه‌ڕ‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمی پاراستووه.
مادده‌ی 78ی ده‌ستوور ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كانه و به‌رپرسی یه‌كه‌می سیاسه‌تی گشتییه، گرووپه‌كان فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی وه‌رناگرن و بڕ‌یاری سیاسی و سه‌ربازییان قۆرخكردووه.
5. مادده‌ی (109) ی ده‌ستوور ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت
به‌رپرسه له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی، سه‌روه‌ری و ئاسایشی خاكی عێراق، ڕ‌اكێشانی
وڵات بۆ ناو جه‌نگێكی نه‌خوازراو، ئاسایشی نیشتمانی و سه‌لامه‌تی خاكی عێراق ده‌خاته
مه‌ترسییه‌وه.
"هێرشه‌كان وه‌كو لاوازكردنی متمانه‌ی
ناوخۆیی و تێكچوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خه‌لیج"
به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان
بۆ سه‌ر هه‌رێم و نوێنه‌ری وڵاتانی خه‌لیج، هه‌روه‌ها چه‌نجارێكیش بۆ سه‌ر وڵاتانی
وه‌كو كوه‌یت و سوریا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ
دراوسێكانی ده‌بێت، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی شه‌ش وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه (سعوودیه،
كوێت، ئیمارات و هتد..) زه‌نگی مه‌ترسیداری ئه‌و پرسه‌بوو.
هه‌روه‌ها له نێوخۆش،
كاتێك ئه‌م گرووپانه به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و
شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، كاتێك هاووڵاتی ده‌بینێت حكومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت ڕ‌ێگری
له گروپه چه‌كداره‌كان بكات، متمانه به ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان لاواز ده‌بن.
هه‌ر ئه‌وانه‌یه
وایكرد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ناوی ناوه "پشێوی یاسایی و ئه‌منی".
ڕ‌ێگای ڕ‌زگاركردنی
ده‌وڵه‌ت چییه؟
بۆ ئه‌وه‌ی عیراق
نه‌بێته قوربانی ئه‌م كوده‌تا بێده‌نگه، حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویسته
ئه‌م هه‌نگاوانه بگرنه به‌ر:
جێبه‌جێكردنی یاسای سزادان، هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كداریی ده‌ره‌كی كه بێ ڕ‌ه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌ت بێت، ده‌بێت وه‌ك "تاوانی خیانه‌تی نیشتمانی" یان "تێكدانی ئاسایشی وڵات" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك وه‌ك جیاوازیی سیاسی.
داواكاری گشتی به پێی به‌ڵگه‌كان و لێدوانه‌كه‌ی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، ڕ‌ێكاری یاسایی دژی ئه‌و سه‌ركرده و گرووپانه ده‌ستپێبكات كه عێراقیان په‌لكێشی ئه‌م جه‌نگه ناده‌ستوورییه كردووه.
به بڕ‌وای ئێمه
و شاره‌زایانی یاسایی و ده‌ستووری وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری
دوایین ده‌رفه‌تیدا به سیاسییه‌كان تاوه‌كو عێراق له‌و گێژاوه ده‌ربهێنن، كه
گرووپه له یاساده‌رچووه‌كان ماوه‌یه‌كه خستووه‌یانه‌ته نێوی، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه
له به‌رده‌م ئه‌م دوو ڕ‌ێگایه‌دایه، یان گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ "ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی"
كه تێیدا ته‌نها یاسا و ده‌ستوور حوكم ده‌كه‌ن، یان به‌رده‌وامبوون له‌ژێر سێبه‌ری
"ده‌وڵه‌تی چه‌ك" كه ئه‌نجامه‌كه‌ی وێرانكاریی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
فراکسیۆنى یەکێتى: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی خێراین بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان
08:42 PM - 2026-03-28 -
ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوکرایەوە
01:09 PM - 2026-03-28 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:47 AM - 2026-03-28 -
دۆزینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ئاو له‌ژێر زه‌ویدا تێڕوانینی جیهان ده‌گۆڕێت
10:32 AM - 2026-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
حوسييەکان بۆ یەکەمجار بەمووشەکی بالیستی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
جیهان 11:15 AM - 2026-03-28 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:47 AM - 2026-03-28 -
دۆزینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ئاو له‌ژێر زه‌ویدا تێڕوانینی جیهان ده‌گۆڕێت
جیهان 10:32 AM - 2026-03-28 -
گەرووی هورمز بە رووی نەوتهەڵگرەکانی تایلانددا دەکرێتەوە
جیهان 10:07 AM - 2026-03-28 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 09:18 AM - 2026-03-28 -
لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عیراق پێکدەهێنرێت
عیراق 12:01 AM - 2026-03-28 -
بەڕێژەی %20 داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت
کوردستان 11:36 PM - 2026-03-27 -
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی دەستپێکردنی دەوام رووندەکاتەوە
کوردستان 10:46 PM - 2026-03-27




دابەزێنە

