بانگەشە و جیاوازییەکان
بیروڕا 10:25 AM - 2025-10-28
(4)
کاتێك بەدیدێکی بابەتییانە و سەنگین، چاودێری و هەڵسەنگاندنێکی مەیدانی و سەرتاسەری بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت و بەشێوە گشتییەكەی لە كۆی دیمەنەكانی ناو بانگەشە بڕوانیت، کۆمەڵێک جیاوازی لەنێوان بانگەشەی لایەنەکاندا دەکەونە بەرچاو، ئەم جیاوازییانە دەبنە سەرچاوەی پرسیاری جۆراوجۆر، ئایا جیاوازییەکان چین؟ چ لایەنێک بەجیاوازیی ئەرێنی لەم هەڵبژاردنەدا سەرنجی جەماوەر و میدیا رادەکێشێت؟
جیاوازیەکان خۆیان لەم خاڵانەدا دەبیننەوە :
- لەسنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا، بانگەشەیەکی هێمنانە و ئازادانە بەڕێوەدەچێت، شەقامەکان بە وێنە و دروشم و لۆگۆی سەرجەم هێز و لایەنەکانی بەشداربووی بانگەشە رازاونەتەوە و دیمەنی فرەڕەنگی، فرەوێنەیی، فرەدروشمی هێز و لایەنەکان، فرەپەیامیی لایەنە سیاسییەکان لەو دەڤەرەدا رەنگیداوەتەوە و هەموو کەسێک هەست بەوە دەکات کێبرکێیەکی دیموکراتییانە لەنێوان لایەنەکاندا هەیە و هەژموونی هیچ دەنگ و رەنگێک بەسەر پرۆسەکەوە زاڵ نییە، بەپێچەوانەوە ناوچەکە رەنگ و روویەکی سەرنجڕاکێشی بەخۆیەوە بینیووە.
بە پێچەوانەی دیمەنی زۆنی سەوز، لە دەڤەرەکەی ئەولا بەتایبەتی لە دەڤەری بادینان، وەکو سنووری ئیدارەی زاخۆ و ئاکرێ و ئامێدی و شوێنەکانی دیکە، بەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو، شاڵاوێکی فراوانی دڕاندنی وێنەی کاندیدەکان و دروشمی لایەنەکان بەتایبەتی لە دژی وێنەی کاندیدەکانی یەکێتی دەستیپێکردووە و شەوانە وێنەی نوێ هەڵدەواسن و بۆ بەیانی لەناویان دەبەن، هەرچەندە بەڕەسمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو لایەنە ئاگادارکراونەتەوە لەسەر ئەو دیاردە ناسەردەمیانەیەی کە دژی بنەماکانی دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن و دژی بڕیار و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیشە، کەچی دەستی تێکدەرانە بەردەوامە لەسەر هەمان رەفتار و ئەوەی لەوەش ناخۆشترە، ئەوەیە کە بەپێی هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی بەشێک لەوانەی ئەو کارە دەکەن، جلوبەرگی هێزی ناوخۆیان لەبەردایە!. ئەمەش لەکاتێکدایە لەهەموو جیهاندا ئەرکی هێزەکانی ناوخۆ پاراستنی وێنەکان و كۆی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنە.
- سەرکردەکانی یەکێتی لە سەرجەم شار و شارۆچکەكانی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکاندا بەشێوەیەکی خاکی و مەیدانی و سەرتاسەری سەردانی ماڵان دەکەن و گوێ لە بیروبۆچوون و پێشنیاز و رەخنە و داواکارییەکانی هاووڵاتیان دەگرن و وەڵامی پرسیارەکانیان دەدەنەوە و پەیام و بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ هاووڵاتیان شیدەکەنەوە، لەبەرامبەردا سەرکردەی لایەنەکانی دیکە کەمتر سەردانی مەیدانی و ماڵان دەکەن و زیاتر لە هۆڵەکان پەیام ئاراستەی جەماوەری خۆیان دەکەن و خۆیان دوورەپەرێز دەگرن لە وتووێژی راستەوخۆ لەنێوان خۆیان و جەماوەرەکەیان و کەمترین قسەوباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان خۆیان و جەماوەرەکەیان دەکرێت.
- یەکێتی زۆرترین چالاکی و کەرنەڤاڵی جەماوەریی لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان بە بەشداریی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئەنجام دەدات و جەماوەری یەکێتی بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و خۆڕسکەوە بەشداری دەکەن. لەبەرامبەردا لایەنەکانی دیکە، ئاستی کەرنەڤاڵی جەماوەرییان سنووردارە و هەندێک لایەنیش بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر، گوشار لەسەر دەزگا حکومییەکان و قوتانخانەکان دروست دەکەن .
- جیاوازییەکی دیکە کە لە سوشیال میدیا گرنگییەکی زۆری پێدراوە، سەرکردە و سەرۆک بازنەکانی یەکێتی هەڵسوکەوت و رەفتارێکی زۆر مرۆڤدۆستانە لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانە دەکەن کە داواکارییان هەیە و تەنانەت ئەگەر توانای دابینکردنی داواکارییەکەشیان نەبێت، بەڵام رێزیان لێدەگرن و گوێیان لێدەگرن، کە رەنگە ئەم نەریتە جوانە یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە باشتر جیابکاتەوە.
- هەموو ئەم جیاوازییە ئەرێنییانەی یەکێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت بەسەر دەنگدەرانەوە و دەبێتە هاندەرێکی باش بۆ زیادکردنی دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی و سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی، چونكە خەڵكی كوردستان بەڵێن و جیاوازی و كردار و هێمنی دەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27


.png)

دابەزێنە

