یەکێتی حزبێکە لاواز ناکرێت
بیروڕا 02:30 PM - 2025-10-27
یه‌كێتی هێزه‌و به‌هێزیش ده‌مێنێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕ‌ه‌ته‌وه هێزێكی به‌هێزه‌و له‌رابردودا سه‌لماندویه‌تی سه‌ره‌ڕ‌ای هه‌موو ئاسته‌نگ و كێشه‌كان، سه‌رباری كوده‌تاو پیلانگێڕ‌ییه‌كان نه‌توانراوه لاواز بكرێت و پایه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی مانه‌وه‌ی لاواز بكرێت، چونكه ئه‌وه یه‌كێتییه ته‌نها حزبی رابردوو نه‌بووه‌و به‌ڵكو وه‌ك دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌بووه‌و ماوه‌ته‌وه.
راستیه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی به‌خه‌باتی تێكۆشه‌ران و سه‌ختی و ئازاری رۆژگار دروستبووه، ئێمه‌ی گه‌یاندووه به سه‌رده‌مێك كه ئیدی هیچ هێزێك نه‌توانێت لاوازی بكات، سروشتی حزبی سه‌ركه‌وتووش هه‌ر به‌وه پێوانه ده‌كرێت كه هێزی خۆڕ‌اگری و مانه‌وه‌ی هه‌بێت له وێستگه و قۆناغه سه‌خته‌كاندا بتوانێت ئاڵنگارییه‌كان بگۆڕ‌ێت بۆ ده‌رفه‌ت و هێزی مانه‌وه به‌خۆی بدات، به‌تایبه‌ت كه له رۆژگاری ئێستا به‌بوونی سه‌رۆكێكی به‌هێزی وه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی چانسی به‌هێزتر بوون و گه‌یشتن به لوتكه بۆ یه‌كێتی له‌هه‌موو كات له‌بارتره.
یه‌كێتی تۆكمه و به‌هێز و خاوه‌ن بڕ‌یاره، یه‌ك ده‌نگه یه‌ك ره‌نگه‌و یه‌ك ئاڕاسته‌یه و یه‌ك باڵ و یه‌ك ماڵه، له هیچ بڕ‌یارێك ناترسێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت و حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه سنووره‌كانی تێپه‌ڕ‌اندووه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیش ئومێدی پێیه‌تی، چونكه تاكه حزبه به‌راسته‌وخۆو راسته‌قینه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه له‌پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه‌وه تاده‌گات به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ... هتد.
بۆ یه‌كێتی لاواز ناكرێت؟
پیلانی نه‌یاران به‌رده‌وام له‌دژی یه‌كێتی بووه‌و خه‌می گه‌وره‌یان لاوازكردنی بووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بووه به‌مایه‌ی لاوازی و روخان و شكست پێهێنانی، چونكه به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستاوه، مام جه‌لالیش هه‌میشه ده‌یگوت: (سه‌فین له‌بن دێت یه‌كێتی له‌بن نایه‌ت)، یه‌كێتی توانیویه‌تی گۆڕ‌انگاری جه‌وهه‌ری بكات و رووبه‌ڕ‌ووی سه‌دان و هه‌زاران سه‌ختی ببێته‌وه‌و پێگه و سه‌نگی خۆی بپارێزێت.
ئه‌وه‌ش ئازایه‌تی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیه‌تی، چونكه یه‌كێتی هی خه‌ڵكه‌و ره‌نگی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا داكوتییوه، بۆیه پێویسته هه‌موومان ده‌نگ به‌لیستی 222 و كاندیده به‌تواناكانی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هێزتر بێت و له‌به‌غداد خه‌بات بۆ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، چونكه به‌غداد قووڵایی ستراتیجیمانه و پێویسته چاوی خه‌باتمان له‌به‌غداد بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27


.jpg)

دابەزێنە

