(دیزاینی پێشوەختەی لایەنەکان)
بیروڕا 10:13 AM - 2025-10-27
(3)
لە وڵاتانی جیهانی سێیەم، هێشتا تێگەیشتن و هۆشیاریی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن، نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتنی پێویست بەدەستناهێنن و دەنگ و كورسییەكانیان بەپێی حەز و چاوەڕوانییان نابێت، قبووڵی ئەنجامەكە بكەن و دان بە شكستی خۆیاندا بنێن و بەڕەسمی داوای لێبووردن لە جەماوەر و دەنگدەرانی خۆیان بكەن و پیرۆزبایی لە لایەنی سەركەوتوو بكەن، یان بەرپرسیاریەتی ئەو ئەنجامە نەخوازراوەی خۆیان هەڵبگرن، بۆیە لەجیاتی ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و بنکۆڵکاری بۆ هۆکارەکانی شکستی خۆیان بکەن، هەمیشە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بەدوای بیانوویەکدا دەگەڕێن بۆ پەردەپۆشکردن و پینەکردنی شکستی خۆیان و یەكسەر لە پەیامێكی توند و رەسمیدا، دەڵێن «پێشوەختە ئەم هەڵبژاردنە دیزاینكراوە و ئەنجامەكەی رەتدەكەینەوە».
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەپێی ئەنجامی هەندێک راپرسیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەپێی قەبارەی كەرنەڤاڵە جەماوەرییەکان و کاریگەریی پەیامی بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان، هەر حزبێک لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بانگەشەدا كەم تا زۆر، پێگە و سەنگی جەماوەر و دەنگدەرانی خۆی دەزانێت.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان، چوار كەرنەڤاڵی جەماوەریی كەموێنەی ئەنجامدا و ئاپۆرای جەماوەریی ئەو كەرنەڤاڵانە، بەڵگەی ئەوەبوون كە دەنگەكانی یەكێتی هەڵكشانێكی زۆر بە خۆیەوە ببینێت و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت، دواجار ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەر وادەرچوون و رێژەی دەنگەكانی یەكێتی نزیكەی 95 % زیادیكرد.
لەم بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەشدا، كەرنەڤاڵە جەماوەرییە فراوانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و گەشتە مەیدانی و پەیامە کاریگەرەکانی سەرۆکەکەی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە جەماوەر لە یەکێتی دەکات، ئاماژەیەکی زەقە کە لەم هەڵبژاردنەشدا یەکێتی سەركەوتنێکی باش لە هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان بەدەستدەهێنێت. بۆیە دیزاینی پێشوەختەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاپۆرای جەماوەرەكەیەتی و كەرنەڤاڵە جەماوەرییەكانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكانیش بناغەیەكی پتەوی ئەو دیزاینە پێشوەختەیەیە و هەر لایەنێك نەتوانێت لە رۆژانی بانگەشەدا چەند نمایشێکی فراوانی جەماوەریی ئەنجامبدات، ئەوا دەبێ لەو راستییە رانەکات کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەئاست خواست و چاوەڕوانیی ئەواندا نابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

