ئێستا ئەرکی ی ن ك و لیستی ٢٢٢قورسترە لە بەغداد
بیروڕا 03:22 PM - 2025-10-23
بە درێژایی ساڵانی خەبات دژی دیکتاتۆری، سەرۆك مام جەلالی مەزن لە بۆنە نیشتمانیی و ئاینییەکاندا، بەم دەستەواژەیە کۆتایی بە بروسکەی پیرۆزباییەکەی دەهێنا “ ئاهەنگی جەژنە گەورەکە لە بەغدای خۆشەویستدا دەگێڕین “ . لەوەشدامەبەستی لەسەرکەوتن و روخاندنی دیکتاتۆریەت بو لەعێراقدا .
بەغداد لای سەرۆك مام جەلالی واقیع بین ، ئەو پێگە و سەنتەرە بو، کە کێشە ئاڵۆز و پڕ گرێ و گۆڵەکانی کوردستان و تەواوی عێراقی تیادا چارەسەر دەکرێت ، هەربۆیە پێویستیی هاتنە کایەی بەغدادی دیموکرات ، بۆ دەستەبەر بونی مافەکانی گەلەکەمان ، لای بەڕێزیان جێگەی سازش نەبو .
سەرەنجامیش ئەو دور بینییەی مامی گەورەمان بەو جۆرە هاتەدی . تا رژێمی دیکتاتۆری نەڕوخا و کورد راستەوخۆ بەشداریی نوسینەوەی پێشنوسی دەستوری نەکرد،مافە رەواکانی لەپاڵ مافی پێکهاتەکانی تردا نەچەسپی .
بەڵێ ئاهەنگی جەژنە گەورەکەی سەرۆك مام جەلالمان لە بەغداد گێڕا کە سەرکەوتن بو بەسەر دیکتاتۆرییدا ، هەر ئەو جەژنە گەورەیەش هەڵبژاردنی رەخساند و تیایدا مام جەلال شەرەفی سەرۆکایەتیی پێ رەوا بینرا و بوە یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێراو کە کۆتایی بە سەرۆکایەتیی کودەتاچێتی هێنا و کۆتایی بە مۆنۆپۆڵکردنی سەرۆکایەتیی بۆ نەتەوەی سەردەست هێنا و بوە سەرۆك مام جەلالی هەمو عێراقییەکان .
هەفتەمین خولی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١١ی نۆڤامبیر ی٢٠٢٥ بەڕێوە دەچێت، هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی لەساڵی ٢٠١٠ دا ، لەهەلومەرجێکی زۆر سەخت و پڕ لە ئاڵنگارییدا بەڕێوەدەچێت .
بەغداد لە زۆر لایەن و روەوە ، خەریکە ئەو بەغدادەی پانزدە ساڵ لەمەوبەر نامێنێت !، بۆیە ئەگەر لیستێکی وەك ٢٢٢ ی ی ن ك ، بە قورسایی و بەهێزییەوە ئامادە نەبێت ئەوا مەترسییەکان لەسەر ئایندەی گەلەکەمان زیاتر دەبن، دەستور هەر بەپێشێلکردنییەوە ناکەوێتە بەر مەترسیی بەڵکو بە هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی مادەکانی مەحکوم دەبێت ، بەوەش دەست دەوەشێنرێت لە دەستەواژە گرنگەکەی “ ئاهەنگی جەژنەگەورەکە دەگێڕین “. کە بە هیمەتی سەرۆك مام جەلال و ی ن ك هاتەدی .
لەم روانگەیەوە ئەمڕۆ لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەر کات بە پەرۆشتر و بەهێز ترەوە هاتوەتە ناو ململانێ سیاسییەکەوە، شەڕە گەورە پەرلەمانییەکە دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلەکەمان لە دەستورە گەلپەسەندەکەی ساڵی ٢٠٠٥ کە سەدا هەفتای دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان و بازنەی مادەی ١٤٠یش بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا . بەمەش ی ن ك وەك چۆن هەمیشە هێزێکی کاریگەر بوە لە جەنگ و ململانێی نەرمی کاتی پێشنوسی دەستوردا ، لەم هەڵبژاردنەشدا بە هەمان شێوە بوەتە هێز و بازوی پتەوی دەنگدەرەکانی ، چونکە بەو پەڕی متمانە و بڕوا بە خۆ بونەوە دەبێتە ئەو هێزە گەورە و یەکلاییکەرەوەی کە لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێ سڵ کردنەوە شان بداتە بەر سەختییەکان، تا وەك یەکی و یەکسانیی بۆ هەمو عێراقییەکان دەستبەر بکات کە رۆڵەکانی گەلەکەمان بەشێکی گرنگن لە عێراقدا، بەو پێیەی مادەی ١٤ ی دەستور دوپاتی دەکاتەوە عێراقییەکان هەمویان لەبەردەم قانوندا وەك یەکن بێ جیاوازی نەژاد، رەگەزی نێرو مێ ، رەنگ ، بنەچە ،ئایین ،ئایینزا، بیروباوەڕ ، یاخود باری ئابوریی و کۆمەڵایەتیی ،بەمەش چەمکی هاوڵاتیی بون و یەکسانیی و دادپەروەریی زامن دەکرێت ،دیارە ئەوەش هەر بە ی ن ك دەکرێت و راست دەکرێتەوە کە ئێستا بە هۆی بارودۆخێکەوە نەك هەر بۆ کورد بەڵکو بۆ پێکهاتەکانی تریش لار بوەتەوە .
ئەوێ رۆژێ کە سەرۆك مام جەلال مژدەی گێڕانی ئاهەنگی جەژنە گەورەکەی لە بەغداد دەدا بە گوێی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تەواوی عێراقییەکانیشدا ، دەیزانی دەبێت هەموان لە بەغداد کۆبنەوە پێکەوە رێوشوێن دابنێن بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی بەهێز و دیموکرات تا هاووڵاتییەکانی هەست بکەن خەڵکی ئەم وڵاتەن کە دەیان ساڵ بو مافەکانیان زەوتکرابو ، لە کۆتاییشدا مژدەکەی بەدیهێنا ، هەم هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بە یەك دەنگ یەکخست بۆ بەشداریی کارا لە عێراقی نوێ و زامنکردنی مافەکانی گەلی کوردستان ، هەم ی ن ك و هێزە کوردستانییەکانیشی کردە داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکانی تری عێراق .
ی ن ك بە راست و رەوانی لیستی دو دو دو لەبەردەم ئەو ئەرکە قورسەدایە کە بەغداد بکاتە ئەو سەنتەر و پێگەیەی کە گەلی کوردستان تیایدا بەهێز و یەك دەنگ ببینرێت ، بۆیە پێویستە بەردەوام دەنگدەران بەو راستییە ئاشنابن کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیاریکردنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ە تا لە ژێر قوبەی پەرلەماندا بە داتا و مادەی دەستوریی و قانونی شەڕێکی رەوا بکەن بۆ گەلەکەیان بێ جیاوازیی، پێکهاتەکانی تریش لەوە دڵنیا بن کە سەرکەوتنی لیستی ٢٢٢ی ی ن ك لەقازانجی ئەوانیشدایە هێزێکی باڵانس راگرە ، ئەوەی بۆ گەلی کوردستان بەدی دێت بۆ ئەوانیش بە هەمان شێوەیە .
کاتێك سەرۆك مام جەلال هیوا و ویستی دەردەبڕی بۆ بەدیهاتنی ئاهەنگی جەژنە گەورەکە لە بەغداد ، تەنیا بۆ یەکێتییەکانی نەبو، بەڵکو بۆ هەمو رۆڵەکانی گەلی کوردستان و عێراقییەکانی تر و هەمو حزبە سیاسییەکانی مەبەست بو ، ئەمڕۆش کە ی ن ك شانی داوەتە بەر ئەم ئەرکە قورسە و دەڵێت هێزی تۆین لە بەغداد ، خەبات و شەڕە قانونی و دەستورییەکەی لە پێناوی هەمواندایە نەك هەر بەتەنیا یەکێتییەکان ، ئەوەش ئەزمونەکانی رابردو ئاشکرایان کردوە و سەلماندویانە .
بۆیە دەبێت هەموان واقیعیانە خاڵەکان بخەینە سەرپیتەکان و بەغداد بە موڵکی خۆمان بزانین و بە ئاشکرا دەنگمان زولاڵ بێت کە لە بەغداد پێگەی گەلەکەمان بە یەکگرتویی بە جیاوازیی روانینەکانەوە بەهێز دەکەین ، هەر لە بەغدادیشەوە دەتوانین هەرێمی کقردستانەکەمان بەهێز بکەین و ژیانێکی پڕ لە ئاسودەیی و خۆشگوزەرانیی بۆ گەلەکەمان دابین بکەین ، هەر بەو قورساییە سیاسیی و مێژوییە یەکێتییەکەمان لە بەغداد و لە خولی هەفتەمینی ئەنجومەنی نوێنەراندا جێبەجێبونی تەواوی بڕگەکانی مادەی ١٤٠ی دەستور و کوردستانیی بونی ئەو ناوچانە زامن بکەین ، بەوەش ئۆقرەیی سیاسیی ،ئابوریی و کۆمەڵایەتیی لەو ناوچانەدا زیاتر دەستەبەر دەبێت .
کەواتە سەرۆك مامجەلالی مەزن روانینەکەی لە روانگەی ئەو خاڵانە و چەندین فاکتەری تری واقیعیانە بو کە دەیفەرمو ئاهەنگی جەژنە گەورەکە لە بەغداد دەگێڕین ، بۆیە ئەمڕۆش ی ن ك بە لیستی ٢٢٢ەوە هاتوەتە نێو ئەو شەڕە دیموکراسییە رەوایە تا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە شەڕی دیالۆگ و سیاسیی دەستکەوتەکان بۆ گەلەکەمان فەراهەمتر بکات و چیتر کێشەیەکان بە هەڵپەسێراوی نەمێننەوە و مافە دەستورییەکانمان نەکەونە بەر هەڕەشە و مەترسیی هیچ لایەنێك ،کێشەیەکیش نەمێنێت بە ناوی موچەوە کە کراوەتە چەکێك هەر لایەنە بۆ مەرامێك موزایەدەی پێوە دەکات ، بۆیە ئێستا بەغدادەکەی سەردەمی سەرۆك مامجەلالی مەزن گۆڕاوە و ئەرکی ی ن ك و لیستی دو دو دو قورسترە ، بۆیە پێویستە هەموان بێ دودڵی دەنگ بدەین بۆ ئەم لیستە بەرپرسیار و کوردپەروەر و نیشتمانییە لەم روانگەیەشەوە ئەو راستییە زیاتر بەرجەستە دەبێت ، بە سەرخستنی لیستەکەمان یەکگرتویی و یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکان نەك هەر کوردستانییەکان بەڵکو عێراقییەکانیش زیاتر زامن و مسۆگەر دەبێت ،ئەوەش فاکتەری سەرەکییە بۆ ئۆقرەیی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە ،جیهانیش بە بەیاخی زیاترەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و عێراق .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27


.jpg)

دابەزێنە

