فەیسبوكچی
بیروڕا 12:31 PM - 2025-10-20
تایەی تێدا مەسوتێنە، شتێكی باشی تێدا بڵاوبكەرەوە، باش بزانە ئەمە باشترین تاقیگەیە بۆ شیكاری كەسایەتی مرۆڤی ئەم سەردەمە، ئاگاداری خۆت بە، بە حەیا بێرە حزور و بە ئەدەب سوجدە بەرە، با وانەزانیت كەس ناتبینێت و كەس نازانێت چی دەكەیت و چی ناكەیت!!
كەسی یەكەم سەرەتا وەك پیاوێكی ماقووڵ و خەمخۆر و ناسراو دەردەكەوت و دەمانناسی، بە دەگمەن قسەیەكی دەكرد لۆمە و رەخنەی كەسانیتری تێدا بوایە، لە هەموو بۆنە و یادەكاندا دەمڕاست و قسەزان و خۆشەویست بوو، خاڵێكی لاوازی نەبوو.
كەسی دووەم خانمێكی ژیر و جوان بوو، سەرقاڵی كار و پیشەی خۆی و فەرمانگەكەی و بەخێوكردنی منداڵەكانی و مێرد و ماڵی خۆی بوو، رێزێكی زۆری لەلایەن هەمووانەوە لێدەنرا و خانم و خاتوونی ماڵ و حاڵی خۆی بوو.
ئەوەی بۆم باسكردن دوو كەسایەتی ناسراوی خۆمن، لە پێش قۆناغی سەرهەڵدانی فەیسبوك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەها دەژیان..بەڵام ئێستا!!؟؟ وەی لە حاڵی ئێستایان !!؟؟
كابرای ناسیاوم كە سوڵحی خوێنی پێدەكرا، ئێستا جڵەوی لە دەستی خۆیدا نەماوە، دیلی فەیسبوک و تیکتۆکە، رۆژانە نێرگزیەت مێشكی دەخوات، رۆژ نییە چەندین وێنەی عاشقانەی خۆی دانەنێت، بە بۆیاخ و بێ بۆیاخ، دانانی قسەی نەستەقی فەرەنسی و بەلجیكی و یۆنانی و پەندی كۆن و نوێ بە وێنەی خۆیەوە، باسی سوقرات و ئەفلاتونیشمان بۆ بكات هەر وێنەی خۆی دادەنێت، ئێستا لای ئەو قۆناغی قسەكردنە لەسەر هەموو دیاردەكانی ژیان هەر لە سیاسەت و فەلسەفە و وەرزش و ئایین و كیمیا و خێزان و ...هتد.
ئەمڕۆ ئەم ناسیاوەم كەس گوێ لە بۆچوونی ناگرێت، ئەزانن بۆچی؟، چونكە فەیسبوك ئاشكرای كرد كە خاوەنی كەسایەتییەكی شپرزەی نێرگزییە و پێشینەی زانیارییەكانی سفرە و ئێستاش هەموو ئەو نووسینە كرچ و كاڵانەی تەنها بۆ دانانی وێنەكەی خۆی بەكاردێنێت، نەك بۆ گەیاندنی بیرۆكەكانی ناو مێشكۆڵەی.
خاتوونی دووەم ناسراوم، ئێستا دەیەوێت خۆی وەك شێفێكی ناودار بناسێنێت، بەڵام لەناو پرسەكانیشدا بەبێ فلتەر هەرگیز وێنەی خۆی دانانێت، پیاڵەیەك چا بداتە مێردەكەی پۆستێكی لەسەر دەكات، دەڵێت چای رۆح، ناوساجیەك، كەلانەیەك لەو ماڵەدا ناخورێت پۆستێكی لەسەر نەكات، جلێك ناشۆرێت دراوسێ و خزم و كەسەكان ئاگایان لێ نەبێت، ئەوە دەرچوون و بازاڕكردن و جلكڕین با هەر لەولاوە بوەستێت، منداڵەكەی لە قوتابخانە دێتەوە بەساقەو بەقوربانی دەبێت، تەنها بۆ پۆستەکە، دوای ئەوە زلەبارانی دەكات، ئەم خاتوونە کە دەڕوات بۆ ماڵە باوان یان خەزوران، دەبێت شارێک ئاگادار بێت، خۆ قاشێک سێو بکات بەدەم مێردە داماوەکەیەوە ئەوە بە سلۆمۆشن ڤیدیۆی دەكات.
سۆشیال میدیا بەتایبەت فەیسبوكەكەی خۆمان پەیج یان ئەكاونت، نۆڕینگەیەكی راستەقینەی دەروونییە و لەوێدا دەتوانرێت دەستنیشانی زۆر گرێی دەروونی و لادانی كۆمەڵایەتی و كەسایەتی رووخاو بناسرێنەوە، نێرگزییەت و سادییەت و خۆبەكەمزان و هەموو لادانەكانی تری تاكەكان دەبینین، بەڵام پاڵەوانی فەیسبوك خۆی بەلاوە زۆر شاز و جوان و زیرەك و ماقووڵ و چالاكە، كەچی نازانێت لەلایەن بەرامبەرەكانییەوە وەك كەسێكی دەروون نەخۆشی چارەویست تەماشا دەكرێت.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

