كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و ئاكاری ره‌فتاركردن..
بیروڕا 12:28 PM - 2025-10-20
ئه‌گه‌ر به ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 33 ساڵی له‌مه‌وبه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوایه، به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیشه‌وه، كه له ساڵی (2005)ه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌وا ده‌بوایه ئێستا كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم گۆڕانكاریی چۆنایه‌تیی به‌رچاوی به‌خۆوه ببینیایه، به‌تایبه‌تی له رووی ئه‌ته‌كێت و شێوازه‌كانی بانگه‌شه و سیمای شارستانییانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینه‌وه، كه بێگومان بۆ چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و بۆ رای گشتیی ناوچه‌كه و جیهانیش، پێوه‌رن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسیی پێشكه‌وتنخواز و ئه‌ندازه‌ی به‌رپرسیارێتی له چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و پێشخستنی نه‌ریته‌كانی ژیانی دیموكراسیدا.
ئێمه، له باشووری كوردستان و عیراقدا، ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا هه‌ندێ هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌رمان هه‌بێت و هه‌ست به گۆڕانێكی رێژه‌ییش بكه‌ین، به‌تایبه‌تی به‌هۆی گه‌شه‌ی ته‌كنۆ‌لۆژیای راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیگرتنه‌وه Communication، ئه‌وا له په‌رۆشییه‌وه بۆ ئاڕاسته‌كردنێكی دڵخوازتری ئه‌م بۆنه دیموكراسییه، ناچارین به‌رده‌وام هه‌م ره‌خنه له دیارده و رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی سه‌روه‌ختی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرین، هه‌م هۆشیاریی زانستی و پیشه‌یی له‌باره‌ی بنه‌ما و مه‌رجه‌كانی كه‌مپینێكی شارستانییانه‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌بازاڕكردنی سیاسی Political Marketing خۆی، به‌بێ پاڵپشتیی ماسمیدیاكان، به‌ڕێوه‌ناچێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه له‌سه‌ری بوه‌ستین، مۆراڵی ره‌فتاری سیاسییه له سه‌روه‌ختی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا كه وابه‌سته‌یه به هه‌ندێ مه‌رجی گرنگه‌وه. تۆ وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی و كاندیدی قه‌واره، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپێنێكی نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵات‌دا به‌ڕێوه‌به‌ریت، پێش هه‌ر هه‌نگاوێك، له‌سه‌رته كه باوه‌ڕت به رێزگرتنی هاوبه‌ش هه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌واره و كاندیدانی تری ناو پرۆسه‌كه‌دا، واته به زمانی ناوزڕاندن و لاقرتێ و سووكایه‌تیكردن به ركابه‌ر، یان پێشبڕكێكارانت كه‌مپین نه‌كه‌یت، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م فۆكه‌س بخه‌یته سه‌ر ئایدیا و به‌رنامه‌كانی خۆت بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، به‌تایبه‌تی كه له ماركێتینگی سیاسی‌دا، تێزی خۆت هه‌میشه له‌پێش راوه‌ستانه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌وانیتر.
راسته ره‌خنه‌گرتن له‌وانه‌ی پێشبڕكێت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن مافێكی ره‌وایه، به‌ڵام ئه‌م مافه نابێ تێكه‌ڵ به‌و سنوورانه‌ی بانگه‌وازكردن ببێت كه به‌پێی یاسا رێپێدراو نین. بۆ نموونه، ره‌خنه به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی و به‌ڵگه‌دار، ناوزڕاندن و سوكایه‌تیكردن نییه. واته قه‌واره و كاندیده‌كان مافی په‌یڕه‌وكردنی ره‌خنه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ویتریان نا و پێویسته خۆیانی لێ بەدوور بگرن. راستگۆیی و شه‌فافییه‌ت له بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردندا، یه‌كێكی تره له بنه‌ما ئاكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپین، چونكه پێشكه‌شكردنی به‌ڵێنی واقعییانه و قابیل به جێبه‌جێكردن بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، ده‌یانجار باشتر و كاریگه‌رتره له زیاده‌ڕۆییكردن و له‌خشته‌بردنی ده‌نگده‌ران، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ی دوایی زۆرجار ده‌نگده‌ر له به‌شداریی سیاسی ده‌تۆرێنێت و به‌هۆیه‌وه زیان له نێوبانگی قه‌واره سیاسییه‌كان و مسداقییه‌تی كاندیده‌كانیش ده‌دات.
له‌م رووه‌وە، به‌شێك له زانایانی بواری پسپۆڕیی كۆمه‌نیكه‌یشن و ماتماتیك، له‌وانه، هه‌ردوو زانای ئه‌مریكی، كلۆد شانۆن (1916-2001ز) Claude Shannon و وارن وێڤه‌ر Warren Weaver(1894-1978ز)، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه «په‌یام بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، پێویسته روون و راستگۆیانه بێت»، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه، په‌یامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هیچ كاریگه‌رییه‌ك دروست ناكات ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر به راستی نه‌زانن و گومانیان له جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه راستگۆیی به فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌زانرێت و واده‌بینرێت كه پێویسته به‌ڵێنه‌كانی كه‌سی كاندید له‌گه‌ڵ مێژوو و له‌گه‌ڵ ره‌فتاری خۆیدا، بگونجێن.
ده‌ستپاكی له پاره‌داركردنی كه‌مپیندا، بنه‌مایه‌كی تری ئه‌خلاقییه بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن. واته ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی پاره‌داركردنه‌كه یاسایی و راگه‌یه‌نراو بن، دوور بن له هه‌موو رێگەكانی كڕینی ده‌نگ، یان نفوزی دارایی ناڕه‌وا، به‌جۆرێك كه گومانی گه‌وره له‌سه‌ر ره‌وایه‌تیی لایه‌نی دارایی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینه‌كه‌ت دروست ببێت.
بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به بنه‌ما مۆراڵییه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندیی به رێزگرتنه‌وه هه‌یه له یاساكان. له‌م رووه‌وه پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به‌پێی یاسای تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌ركێكی مۆراڵییه، به‌تایبه‌تی كه نابێت و ناكرێت سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، یان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، یان پاره‌ی وڵاتێكی نه‌یار، بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنیت. ئه‌وانه هیچیان رێپێدراو نین و ئاشكرابوونیان ده‌بێته مایه‌ی شێواندنی نێوبانگی قه‌واره سیاسییه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاندیدانیان و به پێشێلكاریش له‌سه‌ریان تۆمار ده‌كرێت و سزاشی به‌دوادا دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

