پیاسەکەی ژەنەراڵ پترایۆس
بیروڕا 12:21 PM - 2025-10-20
پێدەچێت سلێمانی لە دروستبوونییەوە هەروا بووبێت، تەنانەت پێش بوونی بە پایتەختی بابانییەکانیش، کاتێک هەر کانێسکان و مەڵکەندی بوو. قەدەری ئەم شارە وابووە کە بابانییەکان دروستیان کرد و بووە پایتەختیان، بە درێژی تەمەنی ئیمارەتەکەیان، چەندین جار کەوتە بەر هێرشی دەوڵەتانی دەوروبەر، هەموویان چاوی تەماعیان تێ بڕیبوو. لە سەردەمی حکومەتەکەی مەلیک مەحموددا، لەلایەن هێزی ئاسمانی بەریتانیاوە بۆمباران کرا. لە شەشی ئەیلولی 1930، لەبەر دەرکی سەرا، جەماوەری ناڕازیی شارەکە، درانە بەر دەستڕێژی گوللە و چەندین کەسیان لێ شەهیدبوو.
لە (مەنعول تەجەول)ەکەی نۆی حوزەیرانی 1963، چەندین هاووڵاتیی شەهید کران، ئەم حاڵەتە لە (مەنعول تەجەولەک)ەی 17-/10/1985 دووبارە بوەوە و پۆلێک هاووڵاتی شەهید بوون.
بە درێژایی شۆڕشەکان، بە تایبەتتریش لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سلێمانی رووبەڕووی رق و کینەی دوژمنان و نەیارانی بۆتەوە.
لە سەردەمی رژێمی بەعسدا، سلێمانی مامەڵەیەکی تایبەتی سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگری لەگەڵدا دەکرا، (ملازم محسن) و ئەمنە سوورەکە و تەوارییەکە و مونەزمەی حەتین و مونەزمەی ئەنفال و مونەزەمەی عوسمان فایەق و چەندین بنکەی تری کوشتن و بڕین، نموونەی زیندووی ئەو مامەڵەیەن. لە ئازادیشدا هەروابووە، هەندێک لایەن و گروپ و تاقم و کەس، چاویان بەم شارەدا هەڵنایەت. بە چەندین شێوە و ئامراز دژایەتییان کردووە، هەمیشە هەوڵیانداوە ناسەقامگیر بێت.
هەموو توانای خۆیان بەکارهێناوە بۆ نانەوەی ئاژاوە تێیدا، ئەو ئازادییەی لە سایەی یەکێتیدا بۆ ئەم شارە دەستەبەرکراوە و مافی خەڵکەکەیەتی، قۆزراوەتەوە بۆ تێکدانی. جۆرەها بوختانی سەیر و سەمەرەیان بۆکردووە، لە هەمووی دیارتر و زەقتر ئەوەیە کە دەڵێن سلێمانی نائارام و ناسەقامگیرە و کەس لە ژیانی خۆی دڵنیا نییە، لە کاتێکدا ئارامیی و هێمنیی ئەم شارە، گەیشتۆتە ئاستێک کە چەند ناوچە و شەقامێکی هەیە تا نزیکی بەرەبەیان جمەی دێت لە خەڵک. باشترین بەڵگەش بۆ ئارامیی سلێمانی پیاسەکەی جەنەراڵ دەیڤید پترایۆس فەرماندەی فیرقەی بەناوبانگی 101ی سوپای ئەمریکا لەکاتی پرۆسەی ئازادی عیراق و کەسایەتی گەورەی سەربازیی و هەواڵگریی ئەمریکا بوو لە شەقامی سالم لە شەوی سێشەممە 15/10/2025 و گەڕانی بەو شەقامەدا. ئەم پیاسەیەی پترایۆس، باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەم شارە ئارامە و لە سایەی خەڵکەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە بە لیستی ژمارە 222 بەشدارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا، هەروا بە سەقامگیری و ئارامی دەمێنێتەوە و هەموو کۆلۆنێل و جەنەڕال و مارشاڵەکان، هەرکاتێک بیانەوێ دەتوانن پیاسە بە شەقامەکانیدا بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

