بەیەکێتی و سەرۆکەکەی دەکرێت
بیروڕا 06:24 PM - 2025-10-17
دەلیل جەمال
سەرنشین کەسەفەر دەکات بۆ شوێنێک هەوڵدەدات، لە دوو شت دڵنیابێت، یەکەم ئۆتۆمبیلەکە لەڕووی توند و تۆڵ و چاکی و دڵنیابوون لەوەی بێکێشە دەگاتە مەنزڵ و لەنیوەی ڕێگا پەکی ناکەوێت و خۆی بکەوێتە پاڵنان و هتد.
دووەم شۆفێر. کەزۆر گرنکە سەرنشین دڵنیابێت، لەو شۆفێرەی کە جارەنوسوو ژیان و بوونی خۆی دەداتە دەستی، گرنگە سەرنشین، دڵنیابێت لە شۆفێرەکەی کە لاناداتە سەر خۆڵ و بیان و کێشەیان بۆ دروست ناکات ، هەمووئەمانە بۆ ئەوەیە هەموان بەسەلامەت بگەنە مەنزڵ .
سەرنشین نابێت چارەنوسی خۆی بداتە دەست دووجۆر شۆفێر
یەکەم/ ئەو شۆفێرەی دڵنیایی و سەلامەتی نییە، هاوار دەکات بەغدا بەغدا بەغدا، بەڵام تادەگاتە ئەوێ ئیتر سەرنشین جێ دەهێڵێت و هیچ کارێکی پێی نییە و وازیان لێدەهێنێت، کۆتاییەکەی دەڵێت، کێ وتی بێن بۆ بەغدا؟ خۆ من نەموتوە، بەشەرتی چەقۆ لەگەڵتانم
دووەم/ ئەو شۆفێرەی ڕۆژگار و بێ ئیشی دەیکات بە شۆفێر و تەنها بیر لەوە دەکاتەوە، قازانجی چون و هاتنەوەی چەندە؟ هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ سەرنشین نییە، تەنانەت گۆرانی ناو ئۆتۆمبێلەکەی بەزەوقی سەرنشینەکان نییە.
سەرنشین ئەگەر ژیان و بوون و چارەنوسی خۆی لاگرنگبێت، حەتمەن بیردەکاتەوە، سەیر دەکات و دەپرسێت، لەگەڵ کێ و بە ئۆتۆمبێلی کێ سەفەر دەکات؟
شارەزایی، لێهاتووی و پەیوەندی و ئەزموون گرنگە لەبەرچاو بگیرێت، ناکرێت لەبازگە سەرنشینێک کێشەی بۆ دروست ببێت، شۆفێر بڵێت کێشەی من نییە، کارم پێی نییە، خەتای بازگەکەیە، خۆی کێشەی خۆی چارەسەر بکات. بۆیە سەرنشین دەبێت بزانێت چارەنوسی دەداتە دەست کام شۆفێر؟
کەوابوو ئەگەر ئەم بابەتەی نێوان سەرنشین و شۆفێر لە گەراجی هێڵەکانی گواستنەوە بگوازینەوە، بۆ ناو ساحەی سیاسی ئەوڕۆ، ئێمەی دەنگدەر چۆن ڕابەر و هێزێکی سیاسی هەڵبژێرین کە بەسەلامەتی خۆمان و چارەنووسمانی بدەینە دەست، دوور لە تەعەسوبی حزبی، چەند هەنگاوێک بگەڕێینە دواوە، و تابلۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییانە ببینین، کە ١٠ساڵە زیاتر هەرێمی پێدا گوزەر دەکات، بەڵام ئەو ڕاستییەش ببینین کە یەکێتی و سەرۆکەکەی لەناو هاوکێشەکان چۆن بوبووە عەڕابی چارەسەری کێشەکان، یەکێتی ئەو هێزەنیە، دەنگدەر و گەلەکەی بەچارەنووسی نادیار پسپێرێت، پەیوەندی و ئەزموونی یەکێتی پێمان دەڵێت، چارەسەر لەبەغدایە و ئەم ڕاستکردنەوەیەش بەیەکێتی و سەرۆکەکەی دەکرێت.
چونکە یەکێتی کێشەکان بە دیواری ئەوانی دیکەدا هەڵناواسێت، بەڵکوو، یەکێتی خاوەندارییەتی هەڵدەگرێت و لەسۆنگەی بەرپرسیارییەوە شان دەداتە بەری چارەسەری کێشەکان، ئەم قۆناغەش پێویستە دەنگەکان بەیەکێتی پسپێردرێن
یەکێتی پێی دەکرێت ، هێزی بدەینێ و چارەسەری کێشەکان بۆئەو جێ بهێڵین، ناکرێت دەنگ بەوهێزانە بدرێت شۆفێری بەرپڕسیاری باش نین، بەڵکوو شۆفێرێکن، بیر لەقازانج دەکەنەوە نەک سەلامەتی سەرنشین، ئەم ڕێگایە، پێویستی بە یەکێتییە ڕابەر و شۆفێری دەنگ و سەنگ و هێزمان بکات لەبەغدا، دەنگدەری بەئاگا. بەئاگاماندییەوە بڕیار لەچارەنوسی خۆی دەدات، کێ عەڕابی کێشەکان بو؟
کێ بەردەوام لەبەغدا خەریکی چارەسەری کێشە و گەڕانەوەی مافی خەڵکی کوردستان بوو؟ بەم پێوەرانەبێت دەبێت دەنگ و چارەنووسمان بەیەکێتی بسپێرین....
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

