پەشمەك
بیروڕا 11:32 AM - 2025-10-13
گۆشەستونی(سێگۆشەی خڕ) رۆژانی دووشەممان لە رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاو دەبێتەوە.
سیحری ئەم پەشمەكە لەعنەتیە لە رەنگەكەی و تامە زۆرەكەیدا بوو، زۆر شیرین بوو، رەنگەكانیش ئێجگار ئاڵ و واڵا بوون، بەڵام عەیبە گەورەكەی ئەوەبوو كە لە دەمدا زوو دەتوایەوە و دەبوو بە هەڵم، ئەوسا رۆژانەكەشمان كە تەنها دە فلس بوو، دەبوە قوربانی پەشمەك و ئێوە خۆش.
هەموو جارێك دەمانوت ئیتر پەشمەك ناكڕین، چونكە زوو تەواو دەبێت، قەیناكا گوڵەبەرۆژە تامەكەی ناخۆشترە، بەڵام درەنگ تەواو دەبێت، كەواتە زۆرێكی ناخۆش لە كەمێكی خۆش باشترە.
پەشمەك لە زۆر شوێنی عیراقدا (شعر بنات) ی پێدەڵێن، دیارە بۆیە بە ناوی قژی كچانەوە ناونراوە تا كڕیار هەڵخەڵەتێنن و بیكڕێت، زۆر كاڵای تریش هەن كە ناوی ژنان و كچانیان لێنراوە، بۆ ئەوەی سەر لە كڕیار بشێوێنن وەك (زنود الست، ناوكی بوكێ، خەسوتەقێن..هتد).
ئەوەی ئێستا لەم سەردەمەی ئەمڕۆماندا دەگوزەرێت، جۆری بیركردنەوەی پەشمەك ئاسایە، كە تێفكرینی قوڵ نەماوەو شتەكان زۆر خێراو سەرپێیی و پەشمەك ئاسان، رەفتار پەشمەكیەكانیش لە دنیای سیاسەت و هەڵبژاردندا زۆر بڵاون.
ئەمڕۆ پەشمەكترین پەشمەكەكان لە دنیای میدیا و سیاسەت و نووسین و ئەدەبیاتدا، ناوبۆشترین نووسینەكان زۆرترین لایك دەكرێت، كەمترین بیركردنەوەكان زۆرترین پیاهەڵدانیان دەبێت، ناشیرینترین دەموچاوە مۆدێلەكان جوانترین وەسف دەیانگرێتەوە، ئاستی خوێندن و زیرەكیی لە پەروەردەو فێركردندا نە قوتابی نە خوێندكار نە مامۆستا نە كەسوكاری قوتابی قایل نین بەشێوازەكەی، بە بازاڕكردن و دۆخی ئابوری بە دڵی كەسمان نیە و هەمووشمان تێیدا دەژین و دەخۆین، بارودۆخی مزگەوت و حوجرە و وانەی دینی بەهەمان جۆرە، نە مەلاكان نە فەقێكان نە تالیبوالعلم، جوان نایبینن و بە پەشمەكی تێدەگەن، نە قەساب نە دارتاش نە خاوەن موەلیدە و نە سەرتاش و ساڵۆنی قژبڕین نە سیاسی نە كاندید، ئەمانە هەموو قسەیان لەگەڵ دەكەین، دەڵێن ئێمە لەسەردەمی پەشمەكدا دەژین و هیچ شتێك تام و بۆنی جارانی نەماوە، بابەتی لە دەمدا توانەوە زاڵە بەسەر كرۆشتنی شتە ئەسڵەكاندا!!
بۆچی؟كتێبی جاران بەراورد بە كتێبی ئێستا، قەڵەمی جاران و كیبۆردی ئێستا، مێشكی جاران و تیكتۆكی ئێستا، عەزمی جاران و بەزمی ئەمڕۆمان، ئەمڕۆ پەشمەکن و دوێنێ تۆکمە بوون، پیاوانی ئێستا بەبەراورد بە پیاوانی پێشتر، حزبی دوێنێ و تاقم و گروپ و جوڵانەوەكانی ئەمڕۆ، لەشاخ و لە گوند بوون، نەخوێندەوار بوون بەڵام ئازا و راستگۆ بوون، بێپارە بوون بەڵام دڵسۆز بوون، دوێنێ لەسەر شەھادەت شەڕبوو ئەمڕۆ لەسەرجەهالەت.
لەم قۆناغەدا دیاردەكان هەمووی بەرەو بە تەپەدۆر كردن دەچن، بەرەو نەرمبوون و توانەوە دەچن، هەر لە دروستكردنی فەرش و كوتاڵ و ئۆتۆمبیل و سەرجەم پێداویستی و هەموو شتەكانی تر، دنیا بەرەو پەشمەك بوون دەچێت، جگە لە دروستكردنی چەكەكان نەبێت، رۆژ بە رۆژ بەرەو توندی و بەهێزی و دوور مەودایی و ماڵوێرانی و ژیریی زیاترو وردی لە پێكان و زەرەرو زیانی زۆرتر و گەورەتر دروست دەكرێن.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

