riklam

خوێندنەوەیەکی عێراقیيانەی وتارەکەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی

بیروڕا 04:27 PM - 2025-10-09
سۆران داودى

سۆران داودى

پاراستنی عێراقێکی بەهێز، ئەرکێکی هاوبەشە

کاتێک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان بەهێز دەبێت بەهێزی حکومەتی فیدراڵ، و حکومەتی فیدراڵیش بەهێز دەبێت کاتێک حکومەتی هەرێم بەهێز بێت،  تەنیا  بەرزکردنەوەی دروشمێکی دیپلۆماسی نییە، بەڵکوو خستنەرووی  دیدگای خۆیەتی بۆ چەمکی دەوڵەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای تەواوکاری نەک دابەشبوون.

ئەم چەمکە ناوەڕۆکی ئەو بیرۆکەیە لەخۆ دەگرن کە رەوان شاد  جەلال تاڵەبانی دایمەزراند کاتێک جەختیدەکردەوە کە  ناتوانرێت عیراق  بە لۆژیکی زاڵ و ژێردەست یان کەمینە و زۆرینە بەڕێوەببرێت، بەڵکوو بە لۆژیکی هاوبەشیی نیشتمانیی ڕاستەقینە و ڕێککەوتنی نیشتمانی کە لە هاوسەنگیی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێردا بەرجەستە دەبێت، وەک دوو واقیعی دەسەڵاتی فیدراڵی و ناسنامەی فیدراڵی لە یەک کاتدا.

کاتێک سەرۆک بافڵ ئاماژە بەوە دەکات کە "دەستووری عێراق توانای چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەیە"، ئەو جەخت لەسەر شەرعییەتی یاسایی و دەستووری دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو فەوزایە سیاسییە و لێکدانەوە جیاوازانەی کە بۆ چەندین ساڵ پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەندی پەک خستبوو.

لەکاتی دیاریکردنی هۆکاری سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک، بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی 2024 بە پێکەوەژیان و خزمەتگوزاری، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەمووانی ڕووندەکاتەوە کە میکانیزمەکانی کاری سیاسی بە ئامرازە کۆنەکان چیتر بەس نین و  ئێستا نەوەیەک هەیە کە کە  تەنیا لە ڕێگەی پێداویستییەکانی ژیانیانەوە  دەتوانیت پەیوەندی لەگەڵدا بکرێت.

ئەم وتارە ڕەنگدانەوەی دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە وەک هێزێک  کە توانیوویەتی هاوسەنگی  لە نێوان ناسنامەی کوردستانی و رەهەندە عێراقیەکەی بپارێزێت . یەکێتی نیشتمانی کوردستان  هەرێم وەک قەوارەیەکی جیاواز یان ناوەند وەک دەسەڵاتێکی باڵادەست نابینێت، بەڵکوو پەیوەندی نێوانیان بە هاوبەشییەکی دوولایەنە لە بەرپرسیارێتی و بەرژەوەندی نیشتمانی دەبینێت.

لەم سۆنگەیەوە، یەکێتی مامەڵە لەگەڵ دۆسییە هەڵپەسێردراوەکاندا (وەک نەوت، بودجە و ناوچە جێناکۆکەکان) وەک کێشەی نیشتمانی دەکات، نەک تەنیا کێشەی تایبەت بە کورد، و پێی وایە چارەسەری ڕاستەقینە لە متمانەی دوولایەنە و پابەندبوون بە دەستوورەوە دەست پێ دەکات.

لەم  دابەشبوونە ناوخۆییە و هاوپەیمانێتییە هەرێمییەکان  وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک وتارێکی ڕاستەقینە و ئارام دێتە ئاراوە، دوور لە موزایەدەی سیاسی و داوا دەکات ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی دامەزراوەییەوە بەڕێوە ببرێن.

 وتارەکە  هاوسەنگیی لە نێوان سۆزی نیشتمانی و ژیری سیاسی رادەگرێت بە بەبیری هەموان  دەهێنێتەوە کە  هەرێم کوردستان بەهێز بێت  مانای لاوازیی دەوڵەتی فیدرالی  نییە، بە پێچەوانەوە هەر کاتێک هەولێر بەهێز و دامەزراوەکانی سەقامگیر بوون، بەغداش لەبەردەم ئاستەنگە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا یەکگرتووتر دەبێت.

لە نێوان دێڕەکانی وتارەکەدا، بانگەوازێکی نادیار بۆ گرێبەستێکی نیشتمانیی عێراقیی نوێ دەخوێندرێتەوە کە  پێویستە لەسەر بنەمای تەواوکاریی ئابووری، هەماهەنگیی ئەمنی، و ڕێزگرتنی دوولایەنە لە نێوان دەسەڵاتەکان دابڕێژرێت .

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەسەر زاری سەرۆکەکەیەوە دەیسەلمێنێت کە هێشتا ژیرترین و میانڕەوترین پێگەی نیشتمانییە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket