به به‌هێزی ده‌ستمان پێكرد
بیروڕا 02:09 PM - 2025-10-08
سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی خستنەڕووی دیدگا و سیاسەتی رەسمی یەکێتی لەسەر رۆژەڤی هەرێمی کوردستان و عیراق و دواگۆڕانکاری و پێشهاتەکان و به ره‌سمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، پەیامێكی هێمن و سەنگین و فره ره‌هه‌ندی پێشكه‌ش به ده‌نگده‌ران و رای گشتی كوردستان و عیراق كرد
ـ ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەیاندنی پەیامەكە پێش هەموو پارت و كیانەكانی دیكەی هەڵبژاردن، هەم ئازایی و هەم دووربینیە، چونكە راستیەكەی چاوەروانی هیچ لایەنێكی دیکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی نەكرد داخۆ چ جۆرە پەیامێکیان دەبێت ؟.
ـ بە پەیامێكی سه‌نگین و هاوسه‌نگ، به‌رپرسیار و شه‌فاف، ئامانج روون و دوورمەودا هەموو لایەكی لە ستراتیژ و دیدگای هەمیشەیی یەكێتی ئاگادار كردەوە.
ـ پەیامێك ، بە ناوه‌ڕۆكێكی به‌هێز و راستگۆیانه ، دیدگای یەكێتی بەشێوەیەكی روون و لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی خستەڕوو.
ـ پەیامەكەی به ستایلێكی نوێ و ده‌ربڕ‌ینێكی هێمنانه پێشکەش کرد.
ـ به زمانێكی بابه‌تیانه و لۆژیكی كۆمه‌ڵێك پرس و مژاری گرنگی گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی كوردستان و عیراقی خسته‌ڕوو، په‌نجه‌ی خسته‌سه‌ر ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیان گرتووه‌ته‌وه و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاڵنگاریانه و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌رێك بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکان ، ناوەڕۆكی پەیام و دیدە سیاسیەكەی سەرۆکی یەکێتی بوو.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا به‌رچاوروونی ده‌دات به ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی گرنگه ده‌نگ به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن؟ جیاوازییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه له به‌غداد ده‌خاته‌ڕوو. كه‌متر ره‌خنه ده‌گرێت و زیاتر قسه له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی حزبەکەی خۆی دەکات له به‌غدادی پایتەخت و پێیان ده‌ڵێت گرنگه ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن، لەبەرئەوەی یه‌كێتی له به‌غداد هێزێكی سه‌نگینی متمانه‌پێكراوی خاوه‌ن بڕ‌یاره و سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕ‌ی هه‌یه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پێیوایە كه قوڵایی ستراتیژی كورد و یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌غدادە و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش پشت به بڕ‌گه و مادده‌كانی ده‌ستوری عیراقی ببه‌ستین و بگه‌ڕ‌ێینه‌وه بۆ پرەنسیبی سازانی نیشتمانی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە تا یه‌كێتی له به‌غداد به‌هێزتر بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی بە شێوەیەکی ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و بژێوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و هاووڵاتیان و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ باشتر ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌و لایه‌نانه بده‌ن كه ته‌نها له‌رێی میدیاوه هاتووهاوار دەکەن و له به‌غدا هیچ رۆڵ و پێگەو هه‌نگاوێكی كرده‌ییان نییه، یان هه‌ڵگری هه‌ندێ دروشمی قه‌به و بێ ناوه‌ڕ‌ۆكن و كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نییه، ئه‌وا ده‌نگیان ده‌سوتێت . بۆیه ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه له به‌غداد ده‌بێته هێزی ئێوه و به‌بێ كۆڵدان خه‌بات ده‌كات له‌پێناو مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به بێ جیاوازی.
ـ ره‌خنه ناگرێت و پێویست به‌وه ناكات به‌شێكی زۆری په‌یامه‌كه‌ی به ره‌خنه‌گرتنه‌وه ته‌رخان بكات ، زیاتر ده‌خوازێت له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی له به‌غداد قسه بكات و به ده‌نگده‌رانی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت: هێزی تۆین لەبەغداد ، هێزەکە شیدەکاتەوە کە هێزی یەکێتی چۆن و بەچی سەرچاوەی گرتووە ؟. بۆ ئەو مەبەستە دەڵێت : ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو ئه‌و راستیه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بووایه كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به ته‌واوه‌تی به بنبه‌ست ده‌گه‌یشت و كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌گه‌یشته قۆناغێكی ئاڵۆزتر، ئەمە هێزی یەکێتی لەبەغداد دەسەلمێنێت ، بۆیه گرنگه ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
ـ سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا رەخنە ناگیرێت و زیاتر سەرنجی لەسەر سیاسەت و جیهانبینینی حزبەکەی خۆیەتی و بیری لای دەنگدەرانەو پێیان ده‌ڵێت ئه‌زموونی كه‌ركوكتان له‌بیربێت ، كاتێ جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك متمانه‌یان به یه‌كێتی به‌خشی، له‌به‌رامبه‌ردا له‌رێی ئیداره‌یه‌كی خزمه‌تگوزاره‌وه یه‌كێتی توانی سەقامگیری
و خزمه‌تگوزاری و روحیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان له شاره‌كه فه‌راهه‌م بكات و لەهەموو بوارێک‌دا كه‌ركوك بچێته قۆناغێكی زۆر باشتره‌وه و لەئێستادا کەرکوک لە دەستێکی خزمەتگوزارو ئەمیندایە ، بۆیە ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا متمانه‌یه‌كی زیاتر به یه‌كێتی ببه‌خشن، ئه‌وا ئێمه ده‌توانین ئه‌زموونی كه‌ركوك بۆ شوێنه‌كانی دیكه بگوێزینه‌وه و ببینه هێزی ئێوه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و گۆڕ‌انكاری و پێشهاتانه‌ی كه روویانكردووه‌ته ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و رووداوانه ئاگادار كرده‌وه و دڵنیاكردنه‌وه كه تاكه رێگا بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غداد له‌و مه‌ترسیانه ئه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه رووبه‌رووی ئاڵنگاری مه‌ترسییەکان ببینه‌وه و له‌و راستیه‌ش بگه‌ن كه هه‌رێمێكی به‌هێز به‌بێ عیراقێكی سه‌قامگیر نایه‌ته‌دی، هه‌روه‌ك عیراقێكی به‌هێز به‌بێ هه‌رێمێکی سه‌قامگیر نایه‌ته‌دی، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دا بن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پشت به ده‌ستوری عیراق ببه‌ستن، له‌و كاته‌دا هه‌رێم و عیراق به‌گشتی سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینن .یەکێی لەو بوارە هەمیشە دەست پێشخەرو پێشنگ بووە و دەتوانێت رووڵی سەرکی ببینێت لە كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عیراق . بۆ کوردیش بەهێزبوونی یەکێتی لەبەغداد بەهێزبوونی کورد‌و هەرێمی کوردستانە ، بۆیه گرنگه ده‌نگ به لیستی دوو..دوو.. دوو (222) بده‌ن و ئەم لیستە سەربکەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

