riklam

دواهه‌مین ئاماری كوژراو برینداره‌كانی داعش له‌ باشوری كه‌ركوك

کوردستان 09:25 PM - 2015-07-06
.

.

به‌پێی تازه‌ترین زانیاری له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گوندكانی باشوری كه‌ركوك و تێكشكاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆرو گه‌ریلا زیاتر له‌ 100 تیرۆرست كوژراون . 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شاری حه‌ویجه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش تووشی شپرزه‌یی و شكستێكی گه‌وره‌ هاتووه‌و  زیاتر له‌ 100 تیرۆرست كوژراون و 45 ی تریش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: 21 تیرۆرستی تریش بێسه‌روشوێن بوون و پێده‌شێت به‌شێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌دیلگیرابن.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: داعش به‌پیلان ئه‌و كاره‌یكردوه‌و  له‌دوای شكستیان له‌ له‌زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی عه‌لاسی  رۆژهه‌ڵاتی تكریت ته‌واوی تیرۆرسته‌كانی ره‌وانه‌ی شه‌ڕكردووه‌ له‌باشوری كه‌ركوك. 

سه‌رچاوه‌كه‌ باسیله‌وه‌شكرد: له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی داعش له‌ گوندی حومێره‌ به‌ته‌واوی وێرانكراوه‌. 

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket