وتاری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌چله‌ی ماته‌مینی ئاوات عه‌بدول غه‌فور
ی.ن.ک 07:39 PM - 2015-04-19یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامه دڵسۆز‌و به ئه‌زموون و لێهاتووانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان
ئه‌مڕۆ چل رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاوات عه‌بدول غه‌فور.
له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌داو به ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ئاوات عه‌بدول غه‌فور له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی چله‌ی ماته‌مینی ئه‌م سه‌ركرده قاره‌مانه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م مه‌راسیمه‌دا له‌لایه‌ن زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وتاری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ چله‌ی ئاوات عه‌بدول غه‌فور خوێندرایه‌وه، كه‌ئه‌مه ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
خوشكی به‌ڕێزمان پرشنگ خان هاوسه‌ری هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رمان كاك ئاوات عه‌بدول غه‌فور نه‌مر
كچ و كوڕ‌و خوشك و براو كه‌سوكاری كاك ئاوات عبدالغفوری شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
كاك كۆسره‌ت جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی
فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
كادیر‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه حكومی و حزبییه‌كان.
ماته‌مگێڕانی به‌ڕێز - ئێواره‌تان باش
میوانانی براو هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌مان كاك ئاوات عبدالغفوری نه‌مر به‌خێربێن
میوانانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رسه‌رمان هاتن
به‌خێربێن بۆ كۆڕی چله‌ی ماته‌مینی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی ماندوو نه‌ناسی كۆڕی خه‌باتی كوردایه‌تی كه زیاتر له 54 ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی.
كه‌سێك له‌ته‌مه‌نی مێرد منداڵی هه‌ستی كوردایه‌تی له‌ناخیدا چه‌كه‌ره بكات و تا دواساته‌كانی ژیانیشی ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی خواسته‌كانی كورد‌و مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت، كه‌سێك كه پێشه‌نگی كاروانی خه‌باتی بیر‌و هزرو ئایدۆلۆژیای نوێی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ماركس لینینی بێت، كه‌سێك پله‌كه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بێت ساڵی 1970 .
كه‌سێك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی سیاسی چه‌كدار بێت و له‌پێناو دیموكراسی و ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌له‌كه‌ی خه‌بات بكات، كه‌سێك 54 ساڵ ئه‌زموونی هه‌بێت له‌بواری خه‌باتی (نهێنی و چه‌كداریی و رێكخراوه‌یی و دیبلۆماسی و هزری و مه‌عریفی و ئیداری)، ئاسته‌مه هیچ كه‌سێك بتوانێت له په‌یڤێكی كورتدا لاپه‌ڕه پرشنگداره‌كانی دیرۆكی ئه‌و كه‌ڵه تیكۆشه‌رو خاوه‌ن ئه‌زموونه دورو درێژه هه‌ڵبداته‌وه‌و نازانێت له‌كام بواری ژیانی ئه‌و نه‌مره ده‌ست پێبكات، ئایا باس له‌خۆڕاگری و كۆڵنه‌دانی زیندانی بكه‌ین كه 3 جار‌و له سێ قۆناغی جیاوازدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی روخاو و رژێمی شای ئێرانه‌وه گیراوه.
یان باس له ژیانی دیبلۆماسی و ئه‌زموونی په‌یوه‌ندییه‌كانی بكه‌ین كه 2 جار ئه‌ركی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له سوریا پێ سپێردراوه.
یان باس له‌خه‌بات و ژیانی هزری و مه‌عریفی ئه‌و مامۆستا نه‌مره‌مان بكه‌ین كه جارێك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كادیران و جارێكیش ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هزرو مه‌عریفی واڵا پرێسی پێ سپێردرابوو.
یان باس له ئه‌زموون و پسپۆڕی و خه‌باتی ئه‌و هه‌ڤاڵه بكه‌ین له‌بواری ئه‌منی و ئاشتی و ئۆقره‌یی و ئیداریدا كه جارێك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی ئیداره‌ی سلێمانی و جارێكیش ئه‌ركی جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی پێسپێردرابوو.
ئێمه هه‌موو ئه‌و ئه‌زموون و لاپه‌ڕه پرشنگدارانه بۆ مێژوو نوسان و پسپۆڕان و ئه‌و هه‌ڤاڵانه به‌جێده‌هێڵین كه له‌و قۆناغه‌دا هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتی كاكه ئاواتی نه‌مر بوون.
وه بێگوومان ناوی كاك ئاوات عه‌بدول غه‌فور به‌دره‌وشاوه‌یی له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار له‌گه‌ڵ كاروانی یه‌كه‌می تێكۆشه‌ران و قاره‌مانان و كه‌سایه‌تییه دیار‌و كاریگه‌ره‌كانی كوردستانه‌و كاك ئاوات سیمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌رێكی دیاربوو.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
لێره‌دا به‌كورتی ده‌مانه‌وێ ئاماژه به هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بكه‌ین كه هه‌ڤاڵ ئاوات عه‌بدول غه‌فور له‌هه‌ردوو خوله‌كه یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامه دڵسۆز‌و به ئه‌زموون و لێهاتووانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان هه‌میشه سودی له هه‌ڵوێست و ئه‌زموون و بیرۆكه‌و پێشنیار‌و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی بینیوه، هه‌میشه خاوه‌ن بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌رو چاكسازی بووه به‌رامبه‌ر به‌پرسه گرنگ و هه‌ستیارو چاره‌نوسسازه‌كان، وه به‌راشكاوانه ره‌خنه‌و بۆچوونه‌كانی خۆی خستۆته‌ڕوو.
بۆیه سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌وه‌وه دێت كه خاوه‌نی هه‌ڤاڵ ئاوات عه‌بدول غه‌فور و چه‌ندان ئاواتی تره.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی هه‌زاران فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو كادیر‌و به‌رپرسه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی شه‌هیدان و كه‌سوكاریانه
یه‌كێتیی به‌رهه‌می رابه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی دامه‌زرێنه‌رو قاره‌مانانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و كه‌سایه‌تییه مه‌زن و شۆڕشگێڕه‌كانه.
بۆیه به بچووك بینینی یه‌كێتیی و دروستكردنی قه‌یران و سته‌مكاری و ته‌ڵه‌كه‌بازی و پیلانگێڕی دژ به یه‌كێتی و ده‌ست بردن بۆ ئه‌ندامای یه‌كێتی هه‌رچه‌نده سه‌خت و دژواربێت به‌ڵام یه‌كێتیی هه‌موو ئه‌و پلانانه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌و به‌سه‌ر قه‌یران و سته‌مكارییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێ و ترسی یه‌كێتیی دوژمن و نه‌یارانمان له ناخدا داده‌ڕمێنێ.
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
به ده‌رفه‌تی ده‌زانین هه‌ر له‌م بۆنه ماته‌مینیه‌دا په‌یامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیتان پێ رابگه‌یه‌نین:
1- ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سازان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمه.
2- ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌سپانانی سیستمی سیاسی حكومڕانی په‌رله‌مانی ته‌واوه‌تییه له‌پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا.
3- ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ گونجاندنی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ه له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانی و ناكرێ قه‌یران به‌قه‌یران سپاردن به چاره‌سه‌ر بزانرێ.
بۆ ناوخۆی یه‌كێتیش ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی داواده‌كات به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌و بڕیاردان له‌پرسه گرنگه‌كان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ نه‌مان و چاره‌سه‌ركردنی بۆچوونه جیاوازه‌كان.
له كۆتاییدا جارێكی تر به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و كه‌سوكارو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ئاوات عه‌بدول غه‌فوری نه‌مر ده‌كه‌ین و به له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌ڤاڵه نه‌مره‌شمان زیانێكی گه‌وره به‌یه‌كێتیی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی گه‌یشت، باشترین وه‌فاداری بۆ ئه‌و سه‌ركرده قاره‌مان و خه‌باتگێڕه درێژه‌دانه به‌رێبازه پیرۆزه‌كه‌یی و، هه‌ڵوێست و خۆڕاگری و دڵسۆزی و یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌ناو دڵ و ده‌روون و ویژدانماندا تا ئه‌به‌د به‌زیندووی ده‌مێننه‌وه.
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی كاكه ئاوات عبدالغفور و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد‌و كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/4/2015
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25