پێداچوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كرێت
کوردستان 06:37 PM - 2015-04-01پرۆسه‌ی زانكۆ لاین دوانه‌كه‌وێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ئێواران بۆ مامۆستایان له‌به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌رو وه‌رزش و هونه‌ره‌جوانه‌كان، هه‌روه‌ك به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆنفرانسێك بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو كۆلێژی په‌روه‌رده‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان سازده‌كرێت.
ئه‌م بڕیارانه له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هات كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/4/2015 به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ئاماده‌بوونی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ئێواران له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (كۆمپیوته‌ر و وه‌زرش و هونه‌ر جوانه‌كان) گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاردرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كاربكات به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ئێواران بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌رو وه‌رزش و هونه‌ره‌جوانه‌كان.
بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو كۆلێژی بنه‌ڕه‌تی و په‌روه‌رده، بڕیاریدا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامه‌كانی كۆلێژی بنه‌ڕه‌تی و په‌روه‌رده‌و گرنگیدان به شێوازی وانه وتنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاردرا تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ئه‌م لێژنه‌یه به‌كۆتابێت و پێداچوونه‌وه بۆ پرۆگرامه‌كان بكرێت.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌پێداچوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو كۆلێژی په‌روه‌رده‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ردوولا به‌هاوبه‌شی كۆنفرانسێك بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو كۆلێژی په‌روه‌رده‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان سازبكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه ده‌ستنیشانكران.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردن و كاراكردنی ئه‌نجامی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی زانكۆ لاین دوانه‌كه‌وێت، گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاردرا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵانه ئه‌نجامه‌كان به‌خێرا بنێرێت بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی زانكۆ لاین دوانه‌كه‌وێت. هه‌روه‌ك ئاماده‌كاریش كرا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌باره‌ی به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانه‌وه، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا پێشنیاری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده كرد له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و له قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی گرنگی زیاتر به زمانی ئینگلیزی بدرێت، به‌و پێیه‌ی له‌ئێستادا به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كاندا یه‌كێكه له‌به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت، بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا زمانی ئینگلیزی مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌و له زانكۆكاندا به‌تایبه‌ت له‌به‌شه زانستیه‌كان پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌زمانی ئینگلیزی ده‌وترێنه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاریدا كاری جدی بكه‌ن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له قۆناغه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی له‌شاره‌كاندا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆ دابینكردنی مامۆستا له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵان، بڕیاردرا به‌پێی پسپۆری و پێداویستی ئه‌و ناوچانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مامۆستا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێوه‌ی ته‌نسیب دابینبكات، به‌تایبه‌ت بۆ زانكۆكانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پشتگیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ پێدانی ناونیشانی زانستی و پێداچوونه‌وه و ڕێكخستنی كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان، به‌شێكی تری گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بوون.
PUKmedia
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25