riklam

سندوقی داهاته‌ نه‌وتیه‌كان هه‌نگاوێك بۆ به‌دامه‌زراوه‌یكردنی كه‌رتی نه‌وت له‌ هه‌رێم

ئابوری 05:54 PM - 2015-04-01
سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت و غاز

سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت و غاز

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و غاز له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ 1-4-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بڕوای ئێمه‌ یاسای سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان به‌باشترین شێوه‌ په‌سه‌ندكراوه‌و زۆر شه‌فافانه‌یه‌، به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ نێو ئه‌م سندوقه‌وه‌ و ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له‌ 8 كه‌س پێكهاتوون سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ وه‌زیره‌ كه‌سێكی تر جێگری وه‌زیر كه‌سێكی تر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقه‌كه‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها وتی: كوردستان چه‌ند نه‌وت بفرۆشێت ده‌چێته‌ ئه‌م سندوقه‌وه‌ چه‌ندێك پاره‌ی نه‌وت بێجگه‌ له‌ بودجه‌ی له‌ 17 % كه‌ی له‌به‌غداوه‌ دێت ده‌چێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌كانی پترۆ دۆلار و وێزگه‌كانی كاره‌باو سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ نه‌وته‌وه‌ دێته‌ نێو ئه‌م سندوقه‌وه‌.

دعیزه‌ت وتیشی: له‌م سندوقه‌ بودجه‌ی كوردستان چه‌ند كه‌موكورتی هه‌بێت لێی پڕده‌كرێته‌وه‌ و باقییه‌كه‌ی تری ده‌مێنێته‌وه‌ له‌م سندوقه‌وه‌ به‌یاسا سندوقێكی تر دروستده‌كرێت پێی ده‌وترێت سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو، پاره‌ی تێدا كۆده‌كرێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو .

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌م سندوقی داهاتی نه‌وته‌ سندوقێكی تر دروستده‌كرێت بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوری و به‌هێزكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ، كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌ دروستكردنی به‌نداو و گلدانه‌وه‌ی ئاو و چه‌ندین شتی تر په‌یوه‌ست به‌ به‌هێزكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ.

هه‌وره‌ها د. عیزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌داهاتی ئه‌م سندوقه‌ بڕی 2 دۆلار له‌ هه‌ربه‌میلێك خه‌رجده‌كرێت بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه‌ نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و قه‌زایه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی كه‌ نه‌وته‌كه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری په‌رله‌مان ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ئه‌م سندوقه‌ له‌ ژێر چاودێری راسته‌وخۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌بێت، راپۆرتی مانگانه‌و ساڵانه‌ی ده‌درێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و چی پاره‌یه‌ك له‌م سندوقه‌ خه‌رجبكرێت به‌ ئاگاداری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت، ئه‌م سندوقه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی كه‌رتی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ له‌ ده‌ستی یه‌ك كه‌س و یه‌ك وه‌زاره‌تدا نه‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌ جیهانییه‌كانی شه‌فافیه‌ت بۆیان هه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری وردبینی خه‌رج و داهاتی ئه‌م سندوقه‌ بكه‌ن .

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket