riklam

هه‌رێمی كوردستان.. داهاتی به‌نزین ساڵانه‌ 300 ملیۆن دۆلار كه‌مده‌كات

کوردستان 04:53 PM - 2015-02-27
له‌تێكڕای مانگێكدا داهاتی كه‌مكراوی به‌نزین ده‌گاته‌ 25 ملیۆن دۆلار

له‌تێكڕای مانگێكدا داهاتی كه‌مكراوی به‌نزین ده‌گاته‌ 25 ملیۆن دۆلار

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌زاندنی نڕخی به‌نزین له‌900 دیناره‌وه‌ بۆ 700 دینار، بۆ هه‌ر لیترێك، كارێكی باشه‌و ده‌ستخۆشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.

د. عزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 5 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه‌، كاتێك لیترێك به‌نزین به‌ 900 دینار ده‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ داهاتی به‌نزینی بریتی ده‌بێت له‌ 4500 ملیۆن دینار، به‌ڵام كاتێك لیترێك به‌نزین ده‌بێته‌ 700 دینار، رۆژانه‌ داهاتی به‌نزین، ده‌گاته‌ 3500 ملیۆن دینار.

 وتیشی: به‌ به‌راورد به‌و كاته‌ی كه‌ نڕخی لیترێك به‌نزین به‌ 900 دینار ده‌بێت، له‌تێكڕای مانگێكدا داهاتی به‌نزین 25 ملیۆن دۆلار كه‌مده‌كات، هه‌روه‌ها له‌تێكڕای ساڵێكدا ده‌گاته‌ 300 ملیۆن دۆلار.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌مكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم زۆر نییه‌و من وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌حكومه‌ت ده‌كه‌م.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket