له‌په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌ی له‌نده‌ن
بیروڕا 12:06 PM - 2015-01-26هونه‌ر ره‌سوڵ
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو كۆنگره‌ییه‌كی تایبه‌ت به روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌له‌نده‌ن ئه‌نجامداراو هه‌موو وڵاتانی به‌شداری له‌هاوپه‌یمانیه‌تی رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌شداریان كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته بوو نه‌بونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا، كه پێویست بوو له‌م كاته‌دا كه كورد له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆردایه‌و خاكه‌كه‌ی و هاوڵاتیانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی جدیدان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له وه‌ها كۆنگره‌یه‌دا كردبا.چونكه مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆر به ئیعترافی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌و كۆنگره‌یه‌دا، له‌ئێستادا رووبه‌رووی كورد بۆته‌وه‌و هه‌ربه‌قسه‌ی ئه‌وانیش، كورد له‌بری هه‌موو دونیا شه‌ری تیرۆر ده‌كات.ئایا ده‌شێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌هه‌موو هێزیه‌كه‌وه دژی گروپێكی تیرۆریستی بجه‌نگێت، به‌ڵام به‌شداری له‌وه‌ها كۆنگره‌یه‌كدا پێنه‌كرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی زیاتریشه ئه‌وه‌یه، كه عه‌بادی وه‌كو نوێنه‌ری عێراقێكی یه‌كگرتوو به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌كات. چونكه بانگهێشت نه‌كردنی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق،ده‌رخه‌ری ئه‌وراستیه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی زلهێزی دنیا، هێشتا باوه‌ریان به‌وه هه‌یه كه‌ده‌بێت عێراق یه‌كگرتوو بێت و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها كه‌سێك هه‌بێت كه‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لانی عێراق بكات. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م به‌شداری كردنه‌ی عه‌بادی وه‌كو نوێنه‌ری عێراقێكی یه‌كگرتوو په‌یامێكی تری وڵاتانی زلهێزه بۆسه‌ركردایه‌تی كورد كه عێراق له‌دیدی ئه‌وانه‌وه یه‌كگرتووه‌و به هیچ شیۆه‌یه‌ك پارچه‌پارچه بوون یان هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی جێگه‌ی قبوڵكردن نیه.
ئه‌گه‌ر له به‌شێكی تری وێنه‌ی به‌شداری پێنه‌كردنه‌ی كوردیش له‌و كۆنگره‌یه بروانین ئه‌وه ده‌بینین، كه‌سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو زۆرترین نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێزله هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم بوون، به‌ڵام حاشا هه‌ڵنه‌گره كه نه‌توانراوه گه‌شتی نوێنه‌رانی وڵاتان بۆ هه‌رێم، به‌كار بهێنرێن و نه‌توانراوه به‌و ئاراسته‌یدا ببریێت كه به‌سودی كورد بشكێته‌وه.
چونكه پێویست بوو له‌كاتێكدا یه‌ك له‌دوای یه‌ك نوێنه‌ری وڵاتان سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بریاری كورد كۆده‌بنه‌وه،ئه‌وپه‌یامه به‌رونی به ئه‌وان گه‌یشتبا كه كورد وه‌كو خۆی و له‌پێناوی مانه‌وه‌یدا ده‌جه‌نگێ و به‌ته‌نها خۆشی نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات نه‌ك كه‌س ولایه‌نی تر.ئێستا ده‌بینین ئه‌نجامی سودوه‌رنه‌گرتن له گه‌شتی نێرده‌ی وڵاتان بۆهه‌رێم ئه‌وه‌یه،كه له‌وه‌ها كۆنگره‌یه‌كدا كورد بخرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان وده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ش كه كۆی گه‌شته‌كان به‌ته‌نها بۆ تیژكردنی سه‌ره‌رمی شه‌ره‌كه بووه‌و هه‌ركیز سه‌ردانێكی سیاسی پر به‌رهه‌م نه‌بووه.
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین به‌درێژای مێژوو چه‌ندین ده‌رفه‌تی گرنگمان له‌كه‌یس داوه، ته‌نانه‌ت سودمان له‌و ده‌رفه‌تانه‌ش نه‌بینیوه كه رووداو پێشهاته‌كان بۆئێمه‌یان دروستكردووه. ئێستادوای ئه‌وه‌ی شه‌ر به‌دره‌گای گرتوین و زۆر ترینی قوربانیمان له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌خشیوه، مه‌ترسی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه، به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و نه‌بونی ستراتیژی دوورمه‌ودا، نه‌ك هه‌ر سود له‌و دۆخه وه‌رنه‌گرین، به‌ڵكو خوێنی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته ملوانكه‌ی شانازی كه‌سانی تروو ئێمه‌ش ده‌ست به‌تاڵ لێی بێینه ده‌ره‌وه.
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25