riklam

راوچیه‌كانی شه‌و ئاماده‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ن

kurdistani 02:22 PM - 2014-10-30
دوژمن به‌ ئاسانی له‌ڕووی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ هه‌ستی پێناكات

دوژمن به‌ ئاسانی له‌ڕووی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ هه‌ستی پێناكات

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی (mi-28) كه‌ ناسراون به‌ (راوچیه‌كانی شه‌و) به‌ گرێبه‌ستێك له‌ وڵاتی روسیا كڕیوه‌و تائێستا دوو به‌شی ئه‌و فڕۆكانه‌ی وه‌رگرتووه‌، وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌سه‌ر ئاسمانی به‌غدا سوڕاونه‌ته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی فارس نیوز رایگه‌یاندووه‌: خالید العبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌و دیداره‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م فڕۆكانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاست به‌رز ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی شه‌ڕدا كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌ گۆڕینی هاوسه‌نگیه‌كان.

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری بۆ فه‌رمانده‌كانی روونیكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌م فڕۆكانه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ده‌چنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تیرۆرستان ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه‌، هه‌روه‌ها به‌شدارده‌بن له‌ شه‌ڕه‌كان و زیانی گه‌وره‌ش به‌ تیرۆرستانی داعش ده‌گه‌یه‌نن.

فڕۆكه‌ی mi-28 كه‌ به‌ راوچیه‌كانی شه‌و ناسراون، له‌ شه‌واندا گه‌وره‌ترین زیان به‌ دوژمنه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌واندا به‌ ئاسانی نابینرێن و لایه‌نی دوژمن به‌ ئاسانی له‌ڕووی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ هه‌ستی پێناكات.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket