ئه‌مڕۆ له مێژوودا
kurdistani 09:58 AM - 2014-10-30.
30 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1918: دواى مۆركردنى رێكه‌وتننامه‌ى (مۆدرۆس) و كۆتایى هاتن به ده‌سه‌ڵاتى ئیمبراتۆریه‌تى عوسمانى و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى، كاردانه‌وه‌ى خراپى كرده سه‌ر كورد و كوردستان.
1918: ئاگربه‌ستى (مۆدرۆس) له نێوان به‌ریتانیا و ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
1928: یه‌كه‌مین په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى له شانشینى یه‌كگرتوو.
1953: سه‌رۆكى ئه‌مریكا (دوایت ئیزنهاوه‌ر) به فه‌رمى ره‌زامه‌ندى نواند بۆ به‌یاننامه‌ى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى كه پێویسته پارێزگارى تهرسانهى چه‌كى ناوكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بكرێت و فراوان بكرێت له پێناوى رووبهرِووبوونهوهى ههرِهشهى شیوعى.
1960: دوا ژماره‌ى گۆڤارى هه‌تاو ده‌رچوو.
1980: به‌ردانى سه‌رۆكى پێشوى جه‌زائیر (ئه‌حمه‌د بن بلله) له نیشتجێ بوونى زۆر كه سه‌پێنرابوو به‌سه‌ریدا له كاتى كۆده‌تاى سه‌ربازیه‌وه كه (هوارى بومدین) پێى هه‌ستابوو.
1991: به‌ستنى كۆنگره‌ى ئاشتى مه‌درید له خۆرهه‌ڵاتى ناوهرِاست به ئاماده‌بوونى وهفدى سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل و سه‌رپه‌رشتى هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت.
1994: به‌ستنى كۆنگره‌ى ئابوورى یه‌كه‌م بۆ وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوهرِاست له (دارولبه‌یزا) به به‌شدارى 60 ده‌وڵه‌ت.
1995: ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى (كیبك)ى كه‌نه‌دى و ئه‌وه‌ش بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌به‌خۆیى ئه‌و هه‌رێمه له كه‌نه‌دا، و له ئه‌نجامدا 50,6% ده‌نگیاندا كه بمێننه‌وه له‌سه‌ر كه‌نه‌دا و 49,4% یش ده‌نگیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیى.
1996: ده‌رچوونى یارى كۆماند ئه‌ند كنكر: رید ئه‌لیرت.
2004: سه‌ركرده‌ى رێكخراوى (قاعیده) ئوسامه بن لادن، له شریتێكى ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وت كه باسى له هێرشه‌كانى 11ى سێبته‌مبه‌ر ده‌كرد.
2004: به‌هۆى پێكدادانى چه‌ند چه‌كدارێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا 9 ئه‌مریكى كوژران و 9ى تریش بریندار بوون.
2005: روودانى گه‌رده‌لولى (بیتا) له ده‌ریاى (كاریبى) دواى گۆرِانى له گه‌رده‌لولى ناوه‌راسته‌وه.
2012: گه‌رده‌لولى (ساندى داى) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كه‌نه‌داى خۆرهه‌ڵات و به لاى كه‌مه‌وه 86 كه‌سى كوشت.
له‌دایكبوون:
1735: جون ئادامز، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1821: فیودور رۆستۆیفسكى، گه‌وره ئه‌دیب و رووناكبیرى كورد له نه‌خۆشخانه‌ى مارێنسكى شارى مۆسكۆ.
1885: عه‌زرا پاوه‌ند، شاعیر و ئه‌دیبى ئه‌مریكى.
1895: گرهارت دوماك، پزیشكى ئه‌ڵمانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1939ز.
1895: دیكنسۆن ریچاردس، پزیشكى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1956ز.
1900: رانیار گرانیت، زاناى فنله‌ندى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1967ز.
1928: دانیال ناسانز، زاناى زینده‌وه‌رزانى وردى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1978ز.
1939: لیلاند هارتوان، زاناى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 2001ز.
1941: تیۆدۆر هانش، زاناى فیزیاى ئه‌ڵمانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 2005ز.
1957: كیفین بولك، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1960: دییگۆ مارادۆنا، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتینى.
1964: عه‌دنان تلیانى، یاریزانى تۆپى پێى ئیماراتى.
1964: عه‌بدولله‌تیف موباره‌ك، شاعیرى میسرى.
1976: ستیرن جون، یاریزانى تۆپى پێى ترینیدادى.
وه‌فات:
1459: بوجیو براشیولینى، نوسهرى ئیتالى.
1611: مه‌لیك كارلى نۆهه‌م، مه‌لیكى سوید.
1626: ویلبرورد سنیلیوس، زاناى بیركارى هۆڵه‌ندى.
1809: ویلیا‌م كافیندیش بنتینك، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى شانشینى یه‌كگرتوو.
1910: جان هنرى دونانت، چالاكوانى كۆمه‌ڵایه‌تى و بزنسمانى سویسرى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ساڵى 1901ز.
1923: ئه‌ندرو بونار لو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى شانشینى یه‌كگرتوو.
1940: مه‌تران گریگۆریۆس حه‌جار، مه‌ترانى كه‌نیسه‌ى رۆمى پاشایى كاسۆلیك.
1971: د. تاهیر به‌هجه‌ت مه‌ریوانى.
1975: گۆستاڤ هرتس، زاناى فیزیاى ئه‌زموونى ئه‌ڵمانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1925ز.
2006: ئه‌میر فه‌هد بن سعود بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، وه‌زیرى به‌رگرى و فرِۆكهوانى و پشكنه‌رى گشتى له سعودیه.
2007: حه‌مید موراد، ئه‌كته‌رى به‌حره‌ینى.
2009: فرانتیسك فیسلى، یاریزانى تۆپى پێى چیكى.
2009: كلود لیفى ستروس، زاناى فه‌ره‌نسى له كۆمه‌ڵناسیدا.
2010: ناشى نوزاوا، ئه‌كته‌رى یابانى.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژى یادكردنه‌وه‌ى قوربانیانى زه‌برى سیاسى له وڵاتانى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى پێشوو.
PUKmedia ئا / حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25