riklam

موسلیم: داعش بگاتە كۆبانی كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات

kurdistani 10:57 PM - 2014-09-30
داوا ده‌كات ئه‌مریكاو ئه‌ورپا یه‌په‌گه‌ پڕچه‌ك بكه‌ن

داوا ده‌كات ئه‌مریكاو ئه‌ورپا یه‌په‌گه‌ پڕچه‌ك بكه‌ن

هاوسەرۆكی پەیەدە هۆشداری دەدات لەئەوەی كە لەشاری كۆبانی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كۆمەڵكوژی روبدات و داواش لەئەمریكاو وڵاتانی ئەورپا دەكات چەك بدەنە هێزەكانی یەپەگە كە شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكەن.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لەسوریا (پەیەدە) رایدەگەیەنێ شاری كۆبانی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆ دراوە، داواش لەوڵاتانی رۆژئاوا دەكات چەك پێشكەشی هێزەكانی پاراستنی گەل بكەن بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعش.

ساڵح موسلیم راشیگەیاندوە: چەندینجار داومان لەئەمریكاو یەكێتی ئەورپاكردوە بۆ پێدانی چەك، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەداوینەتەوەو توركیاش رێگرە لەبەردەم هەوڵەكانماندا. 

موسلیم  كە ئێستا بەكارێكی گرنگی دبلۆماسی لەئەوروپایە ئەوەشی بە رۆیتەرز وتوە:پەیامێكمان گەیاندوەتە ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا كە توركیاو وڵاتانی تر رێگرن لەوەی كورد لەبەرگریكردن لەخۆی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

هاوسەرۆكی پەیەدە ئەوەشی رونكردوەتەوە كە هێزە كوردیەكان بەرگری لەخۆیان دەكەن بۆ ئەوەی روبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە، چونكە ئەگەر داعش بچێتە نێو كۆبانی ئەوا هاووڵاتیان سەردەبڕن و هەموو شتێك لەناو دەبەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket