riklam

حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە لەبارەی ئاوارەكانەوە دەكات

kurdistani 05:44 PM - 2014-09-21
 حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە لەبارەی ئاوارەكانەوە دەكات

حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە لەبارەی ئاوارەكانەوە دەكات

ئەمڕۆ 2014/9/21 بەسەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەدهۆك لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا پەیوەندارەكان بەقەیرانی مرۆیی و رەوشی هەنوكەیی ئاوارەو پەنابەرانی سنوری پارێزگای دهۆكەوە كۆبونەوەیەك سازكرا.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، هەریەكە لە بەڕێوەبەرەكان، كێشەو گرفتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لەوەكردەوە كە دوای هاتنی ئەو رێژە زۆرەی خەڵكی ئاوارە بۆ سنوری پارێزگای دهۆك، هەموو دامودەزگا پەیوەندارەكان كەوتونەتە ژێر بارێكی قورسەوەو دەزگاكان ناچارن خزمەتی زۆر زیاتر لەوەی بۆیان دیاری كراوە، پێشكەش بكەن، بەشێوەیەك لە هەموو بوارە خزمەتگوزارییەكاندا رۆژانە دەبێ حیسابی نزیكەی ئەو 900 هەزار پەنابەرو ئاوارانەش بكەن كە لە سنوری پارێزگاكەدا هەن، هەموان جەختییان لەوەكردەوە كە دەبێ توانای دارایی زیاتر بخرێتە بەردەستی دامودەزگا پەیوەندارەكان، بۆ ئەوەی بتوانن لەم رەوشەدا وەك پێویست كارو ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و خزمەتگوزاریی پێویست پێشكەش بكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیستێك بەتەواوی پێداویستییەكانی هەموو دامودەزگا خزمەتگوزارییە پەیوەندارەكانی وەك شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندروستی، كارەبا، رێگەوبان و هەموو بوارە خزمەتگوزارییەكانی دیكە ئامادە بكرێت، هەروەها دەرخستەی دارایی پێویستی بۆ دەستنیشان بكرێت و بۆ سەرۆكاتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لێی بكۆڵرێتەوە و بڕیاری لێ بدرێت.

لە كۆتاییدا سەرۆك وەزیران بەناوی حكومەت و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی فەرمانگە و دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای دهۆكی كرد، كە بەرگەی بارقورسیی ئەم رەوشە نائاساییەیان گرتوەو ئەوەی لە توانایاندا بووبێت، خزمەتگوزارییان پێشكەشكردوە، دووپاتیشی كردەوە كە حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات پێداویستییە هەنووكەییەكانی ئەم رەوشە تازەیە دابین بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket