ئازاد ھه‌ورامی و كه‌ركوك و كوردستان
kurdistani 10:09 PM - 2014-09-02٣١ی ئابی ١٩٨٨ چووه ریزی نهمرانهوهو شه‌ھید بوو
٣١ی ئابی ١٩٨٨ سه‌ركرده‌ی گه‌نج و خوێنده‌وار ئازاد ھه‌ورامی له دوایین رۆژه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفالدا له‌نێو ھه‌ڤاڵ و ھاوسهنگهرهكانیدا چووه ریزی نهمرانهوهو شه‌ھید بوو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ناساندنی شه‌ھیده گیانفیداكانی به‌گشتی و، رێبه‌ره یشهھیدهكانیشیدا به سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ به‌تایبه‌تی كه‌مته‌رخه‌م بووه، ئه‌و حزبه‌ی ده‌یان سه‌ركرده‌ی له‌مه‌یدانه‌كانی به‌رگریی و په‌لاماردانی به‌عس و فاشتستهكاندا بوونه كۆچی قوربانی، ھێشتا نه‌یتوانیوه مێژووه‌كه‌ی تۆمار بكات! ئازاد ھه‌ورامی گیتار ژه‌ن و ده‌نگ خۆش و له‌گه‌نجترین سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی به‌نازناوی ھه‌ورامی و به نوری كه‌ركوكه‌وه له ناو گه‌رمه‌ی دروستكردنی شانه‌كانی ناو شار‌و ھه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و رووبهرووبوهنهوهكاندا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، له‌وساوه بۆ ئێستاش نه‌توانراوه جێگای ئه‌و مێرخاسه پڕ بكرێته‌وه، ئه‌مه وته‌ی ئه‌وانه‌شه كه له‌نزیكه‌وه ئه‌ویان ناسیوه، ئێستا كوردستان و كه‌ركوك و یه‌كێتی پێویستی به سه‌كرده‌ی وه‌ك كاك ئازاده بۆ ئه‌م قۆناغه له پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكان، بۆ ناو خه‌ڵك و خانووه قوڕه‌كان، بۆ نێو بۆته‌ی كهفو كوڵی باوهگوڕگوڕو ره‌حیماوا بۆ لای مناڵانی سه‌ر قوتیلكه تاشی له‌یلان، ئازاد ھه‌ورامی به ئاكارو ره‌فتارو ھه‌ڵوێست سه‌ركرده‌ی نمونه‌یی بوو، ئه‌و ده‌مانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردن له‌ناو ئه‌م رێكخراوه گه‌وره‌یه‌دا سانا نه‌بوو، ئه‌و به‌و ته‌مه‌نه‌وه پێشڕه‌ویی سیاسیی و سه‌ربازیی و رووناكبیریی ده‌كرد، كوا په‌یمانگاكانی پێگه‌یاندن؟ كوا جۆشدانه‌وه‌ی سرودی (رێی خه‌باتمان)؟ كوا ئاوازه پڕ جۆشه‌كانی كوا؟؟ سه‌د حه‌یف و ھه‌زاران مه‌خابن.
ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه ئه‌مڕۆ كه‌ركوك و كوردستان ئازادن، به‌ڵام پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌شه بۆ لای یادو یاده‌وریه شرینهكانی سه‌ره‌تای كاروانه‌كه، ئاوڕدانه‌وه له رابردوو بۆ دیتنی وێنه‌و ئه‌دگاری ئازیزه له‌ده‌ستچووه‌كان بۆ لای رووباره خوێنه‌كه كه ئێسته‌ش خوێنی نوێی لێ ده‌چۆڕێت له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر له‌ھه‌موو سه‌رده‌مێك پێویستره.
یادو یاده‌وه‌ریی ئازاد ھه‌ورامی و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی رێگای كورد‌و كوردستان به‌رزو پیرۆز بێت.
سالار مه‌حمود
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25