riklam

یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم خه‌ڵاتكران

kurdistani 06:29 PM - 2014-07-22
44 خوێندكار خه‌ڵاتده‌كران

44 خوێندكار خه‌ڵاتده‌كران

ئه‌مڕۆ 22-7-2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی خوێندكاره‌ ده‌رچووه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق كه‌ كچه‌ خوێندكارێكی شاری خانه‌قین بوو كرد، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر سازكرا.

له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌و رێوڕه‌سمه‌دا 44 خوێندكار خه‌ڵاتده‌كرێن.

پاشان سه‌رۆك وه‌زیران له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی له‌و خوێندكارانه‌و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سه‌ركه‌وتنیان، هیوای خواست ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان هانده‌رێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی تری ژیاندا، له‌ قۆناغی تری خوێندندا به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ ئایینده‌و له‌ قۆناغه‌كانی تریشدا سه‌ركه‌وتوو بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و خێزان و كه‌سوكاری خوێندكارانی كرد كه‌ ئه‌وانیش هاوبه‌ش بوون له‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان و بارودۆخێكی وایان بۆ ره‌خساندوون كه‌ بتوانن له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ده‌ستبهێنن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket