riklam

ماهیر به‌ پێنج زمان گۆرانی بۆ دایك ده‌ڵێت

kurdistani 06:40 PM - 2014-07-21
بۆ خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی دایك ویستم به‌رهه‌مێكیان پێشكه‌شبكه‌م

بۆ خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی دایك ویستم به‌رهه‌مێكیان پێشكه‌شبكه‌م

هونه‌رمه‌ند ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین له‌ جه‌ژندا نوێترین كلیپی خۆی پێشكه‌ش به‌ بینه‌ران ده‌كات به‌ ناوی دایه‌، كه‌ ئه‌و كاره‌ی زۆر جیاوازتره‌ له‌ كاره‌كانی تری له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ پێنج زمان گۆرانی بۆ دایك ده‌چڕێت.

هونه‌رمه‌ند ماهیر سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی دایك ویستم به‌رهه‌مێكی جوان پێشكه‌ش به‌ دایكان بكه‌م كه‌ له‌ ئاست جوانی و میهره‌بانی ئه‌واندا بێت.
وتیشی: گۆرانی دایك هۆنراوه‌ی خاڵه‌ ره‌ش ره‌واندزیه‌، ئاوازی خۆمه‌، كاری میكس و میوزیكی له‌لایه‌ن هۆگر عه‌زیز له‌ ستۆدیۆی زیره‌ك له‌ شاری هه‌ولێر بۆ كراوه‌، رێكان ئه‌حمه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌، سپۆنسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌شم (كوردماكس) و (كۆمپانیای ئاراس)ـه‌و كۆمپانیای كورد كامێراش به‌رهه‌میهێناوه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌م گۆرانییه‌دا ویستومانه‌ جیاوازتر كاربكه‌ین له‌ هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌و دوای بینینی كاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روونده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia  ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket