riklam

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیركردنی خەلیفەی داعش دەكاتە خەڵات

جیهان 11:07 PM - 2020-06-24
.

.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو خەڵاتەی پێنج ملیۆن دۆلاریەی  كە بۆ زانینی هەر زانیاریەك لەسەر خەلیفەی داعش دانابوو بۆ 10 ملیۆن دۆلار بەرز كردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەراگەیەنراوێكدا، ئاشكرایكردوە:" ئەمریكا ئەو خەڵاتەی پێنج ملیۆن دۆلاریەی كە بۆ زانینی هەر زانیاریەك كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ناسراو بە" حاجی عەدوڵڵا" كە لەساڵی 2019 دوای كوشتنی بەغدادی بووەتە خەلیفەی داعش بۆ 10 ملیۆن دۆلار بەرزكردوەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" ناوبراو چەندین تاوانی كۆمەڵكوژی هەر لەكۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان و رفاندنی ژنان و كچانی ئێزیدی و چەند كردەوەی تری جیاجیا لەناوچە جیاجیاكانی عیراقدا ئەنجامداوە".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket