riklam

ته‌ندروستی نوێنه‌ران: دۆخی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌خت و دژواره‌

عیراق 06:39 PM - 2020-06-21
.

.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی نوێنه‌ران هۆكاره‌كانی به‌رده‌م  شكستی دۆسیه‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشان ده‌كات.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دۆخی ئێستای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووان و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان جێی ترس و نیگه‌رانییه‌، به‌شێوه‌یه‌كه‌ توانا لۆجیستی و دارایی و مرۆییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تێپه‌ڕاندووه‌.

لیژنه‌كه‌ داوا ده‌كات شه‌قامی عیراق و مه‌رجه‌عییه‌تی دینیی و كۆمه‌ڵگا له‌م جه‌نگه‌ی دژ به‌په‌تاكه‌ پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن و له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پشتیوانییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بده‌ن.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك تێبینییان ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ به‌هۆكاری گرنگی ده‌زانن له‌به‌رده‌م داڕمانی دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و خوازیارن به‌منزیكانه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن، چونكه‌ وڵات به‌ دۆخێكی دژوار و سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket