riklam

لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 03:52 PM - 2020-06-21
.

.

رێكخراوی یونسكۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ندكرد.

پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، رێكخراوی  "یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ندكرد و لۆگۆی خۆی خسته‌ سه‌ر لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌م لۆگۆیه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دیاری عوسمان-ه‌وه‌ كێشراوه‌و وه‌ك لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی بۆ شاره‌ داهێنه‌ره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.


له‌ ساڵی 2019 دا رێكخراوی یونسكۆ 66 شاری جیھانی وه‌ك شاری داھێنه‌ر ناساندن، له‌ناویاندا شاری سلێمانی بۆ داهێنان له‌ بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه‌ له‌ بواری میوزیك، وه‌ك دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.

PUKmedia

 

6446446646.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket