riklam

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم: گرنگه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن

عیراق 06:47 PM - 2020-06-20
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-6-2020  له‌ كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرایه‌وه‌ له‌گرنگی  چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و بڕگه‌ یاساییه‌كان و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ھاووڵاتیانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران بێ جیاوازی، به‌جۆرێك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بھێنێته‌كایه‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی دارایی، ھاوكات باس له‌ ھاریكاری نێوان ھه‌مووان كرا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی پشتیوانیكردنی كارمه‌ند و كادرانی ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كان بۆ زامنكردنی سه‌لامه‌تی گشت ھاووڵاتیان.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket