riklam

سلێمانی.. هەفتەیەك پشوو رادەگەیەنرێت

کوردستان 11:51 AM - 2020-06-20
.

.

بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی، بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە سلێمانی دەكرێنەپشوو.

پەیامنێرمان پێی راگەیاندین: بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی، بە مەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە سلێمانی دەكرێنەپشوو و بڕیارەكەش لە سبەینێ یەك شەممە 21-6-2020 ەوە جێبەجێ دەكرێت و تاوەكو یەك شەممەی داهاتوو 28-6-2020 بەردەوام دەبێت.

وتیشی: سەرەڕای راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان، لیژنەی ئۆپەراسیۆنەكانی سلێمانی هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیاندا بڕیاری داخستنی هەندێك لە شوێنە گشتییەكان و ئەو شوێنانە دەدەن كە مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێدەكرێت.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket