riklam

بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا شوانێك شه‌هید ده‌كات

کوردستان 10:07 AM - 2020-06-18
.

.

شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنووری برادۆست بۆردومانی كوێستانه‌كانی كانی خومارۆ  كێله‌شین  و سه‌روكه‌یان كردو به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك كه‌پیشه‌ی شوان بووه‌ به‌ر بۆردومانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ شه‌هید كراوه‌.

په‌یامنێرمان له‌سیده‌كان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌باس مه‌غدید نیعمه‌ت موالید 1984 دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ریر به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی مه‌ڕووماڵات هاتووته‌ كوێستانه‌كانی برادۆست شه‌وی رابردوو به‌ر بۆردومانی توركیا كه‌وتووه‌ شه‌هیدبووه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket