riklam

خانەقین .. لەماوەی دوو رۆژدا 4 هاووڵاتی شەهیدبوون

کوردستان 09:40 PM - 2020-05-12
.

.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەسنوری قەزای خانەقین، چوار هاووڵاتی كورد شەهیدبوون، هاوكات دوو چەكداری هێزەكانی حەشدی شەعبیش كوژراون.

ئەحمەد عەباس چالاكوان لەسنوری پارێزگای دیالە بە PUKmedia ی راگەیاند: چەكدارانی نەناسراون كە هێزە ئەمنیەكان بەداعشیان داناون، لەسنوری گوندەكانی مێخاس و تەفرەقەی سنوری خانەقین لەدوو رۆژی رابردوودا چوار هاووڵاتیان شەهیدكردوە.

وتیشی: پاشان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بەهێزەكانی حەشدی شەعبی لەسنوری گوندی  تەفرەقە دوو چەكداری ئەو هێزانەش كوژراون.

لای خۆشیەوە شێركۆ میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: هەرچەند پێشتریش چەندین جار جەختمان لێكردوەتەوە، بەڵام بەزووترین سەردانی لایەنە بەرپرسیارە ئەمنی و حكومیەكان دەكەین، كە چیتر ئەم كردەوانەو ئەو بۆشاییە ئەمنیانە جێگەی قبوڵ نین، و كەمتەرخەمیەكان ژیانی گوندنشینانی خستووەتە مەترسیەوە.

ئەوەشی وتووە: كە پێویستە رێگە چارەی گونجاو بدۆزرێـتەوە، كە ئەویش هەماهەنگی و كاری پێكەوەییە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی دەوێت، بۆ رێگەگرتن لەتەشەنەكردنی كردەوەی لەم جۆرەو بنەبڕكردنی تیرۆرستان.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket