riklam

فەڕەنسا 289 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدانی تۆمارکرد

جیهان 10:07 PM - 2020-04-30
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2020 بەرپرسانی تەندروستی لەفەڕەنسا رایانگەیاند كە لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا 289 كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جیرۆم سالومون بەڕێوەبەری دەستەی گشتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند قوربانیانی گیانلەدەستدان لەوڵاتەكەیدا دەكرێن بە دوو بەشەوە، 15244 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەنەخۆشخانەكاندا تۆماركراون و 9132 حاڵەتیشیان لە دامەزراوە كۆمەڵایەتی و پزیشكییەكانی دیكە بەتایبەتی لە خانەكانی پەرستیاری روویداوە.

جیرۆم سالومون جەختیش دەكاتەوە كە ژمارەی توشبووان لەنەخۆشخانەدا ڕووی لەكەمبوونەوەیە، بەتایبەتی لە بەشەكانی چاودێری وورد، ژمارەی توشبووان لەنەخۆشخانەكاندا كەمیكردووە بۆ 26283 حاڵەت، بەراورد بەرۆژێ پێشتر 551 حاڵەت كەمیكردووە.

سالومون روونیشی دەكاتەوە كە 4019 توشبوو لەبەشەكانی ووردبینی چارەسەر وەردەگرن، رۆژی چوارشەممە  188 كەس چاودێری ووردییان جێهێشتووە.

سالومون ئاشكراشی دەكات لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە، حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ 24367 حاڵەت بەرزبۆتەوە.

PUKmedia/ روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket