riklam

وه‌فدێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق گه‌یشته‌ سلێمانی

کوردستان 02:56 PM - 2020-04-17
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق گه‌یشته‌ سلێمانی و
له‌لایه‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێشوازی لێكرا.

ئامانج له‌ سه‌ردانی وه‌فدی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنايه له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 بڕیاره‌ وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17-4-2020 گه‌یشته بووه هه‌ولێر.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket