riklam

ئەڵمانیا دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێنێت

جیهان 07:28 PM - 2020-04-08
.

.

بەپێی ڕێنماییەکانی پەیمانگەی فیدرالی دەرمان و پێداویستی نۆژداری..ئەڵمانیا چارەسەری remdesivir بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا بەکار دەهێنێت

پەیمانگەی فیدرالی دەرمان و پێداویستیەکانی نۆژداری ڕەزامەندی پیشدندا لەسەر بەکارهێنانی کەبسول و دەرزی"ريميديسيفير"و لەڕاگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد لە ئێستەدا نزیکەی 1.5 مليۆن کەبسول لەبەردەستادایەو ئەم بڕەش 140.000 نەخۆشی توشبوو بەکۆرۆنا دەتوانێ سودی لێ ببینێ.. لەڕاگەیاندنەکەدا  هاتوو ئەم کەبسولە بۆڕوبەروو بونەوەی پەتایەو گۆڤاری فوکس پشتڕاستیکردۆتەوە لەئێستەدا ئەڵمانیا بڕیاریداوە بۆچارەسەر بەکاری بهێنێت.

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی کە بە EMA ناسراوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە ڕێنمایی دەرکردەوە بۆ بەکارهێنانی لەسەر ئەو کەسانەی کەنەخۆشی مەترسیداریان هەیە.بەکارهێنانی ئەم دەرمانەش لەچارەسەری کۆرۆنادا وەک مادەیەکی چالاک لەدوای ئەوەدێت کەهەموو ئەلتەرناتیفەکانی چارسەر لەپێشتردا شکستی هێناوە..لەم بارەیەوە لەگۆڤاریBusiness Insiderدا چەندین وتاری زانستی بڵاوکراوەتەوەو ئەوانەی بایەخ بەم بوارە ئەدەن دەتوانن سودی لێ ببینن.

تا ئێستا "کوتان" یان دەرمانێکیتری باوەڕپێکراو بونی نیە کەبیسەلمێنێ لەدژی پەتا ڤایرۆسیەکانە.بەلام ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی ڕایگەیاند ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەگەیەنێت دەرمانی"ریمیدیفایەر" لەدژی نەخۆشی Covid-19 کاریگەری هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنماییانداوە ئەو دەرمانە نابێ بۆ ئەوانە بەکاربهێندرێت کەنەخۆشی سەخت و درێژخایەنیان هەیە..هەر وەها بۆ ئەوانەیە کە پێشتر هەموو شێوازەکانی چارسەری بۆ گیرابێتەبەر لەحاڵەتی لەم جۆرەشدا ئەو کۆمپانیایەی کەدەرمانەکە بەرهەم دەهێنێت ئەرکی تێچووی  نەخۆشەکان  دەخاتە ئەستۆی خۆی..

لەئێستەدا ئەڵمانیا پێیوایە دەرمانی "ئیفیجان" کەبەدەرمانی ئەنفلۆنزەی یابانی ناسراوە یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ توێژینەوە لە Covid-19 ئەڵمانیا بڕێکی زۆر لە"ئیڤیجان"ی یابانی هاوردەکردووەو بەرلەوەی کاریگەریەکانی ئەم دەرمانەش ڕابگەیەندرێت پسپۆڕان پێیانوایە دەبێ چاوەڕوانی چارسەری حاڵەتەکانی Covid-19 بکرێت لەسەر ئەو نەخۆشانەی کە بەقورسی یان مام ناوەندی گرتویانە..ئەم تاقیکردنەوەیەش بەپێی زانیاریەکان لەمانگی حوزەیراندا لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ئەنجام ئەدرێت و لەم بارەیەوە ڕەزامەندی لەسەر سێ ڕێکار پیشاندراوە وەک ئەوەی جەختیان لێکردۆتەوە بەپێی گۆڤاری "Ärzteblatt" سەبارەت ئەم دەرمانانە مەترسی هەیە لەسەر کاری جگەرو گورچیلە بۆنمونە ئەگەری ئەنزیمی زیادە لەجگەری نەخۆشەکەدا بۆیە ڕێنمایی ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی EMA ئەوەیە ئەو دەرمانە نابێ بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاربێت کەنەخۆشی گورچیلەو جگەریان هەیە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانی: 

س:  "Ärzteblat, INSIDER BUSINESS

 

Neue Bitmap.bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket